وتەکان | وتەی یەكەم | 2
(2-8)

وتەی یەکەم

بسم الله الرحـمن الرحيم

"بسم الله" سەرەتای ھەموو کارێکی خێر و گرنگە، بۆیە ئێمەش لە سەرەتاوە باسی دەکەین و بە "بسم الله" دەست پێ دەکەین.

بزانە ئەی نەفسەکەم!

ئەم وشە پاراوە پیرۆزە ھەروەک دروشمی ئیسلامە، لە ھەمان کات‏دا ذیکر و ویردی ھەموو بوونەوەرانیشە بە زمانی حاڵیان.

ئەگەر دەتەوێت تێ بگەیت کە چ ھێزێکی گەورە و بێ بڕانەوە لەم وشەیەدا ھەیە و، بزانیت چ بەرەکەتێکی مەزن ونەبڕاوەی لەخۆ گرتووە، ئەوا گوێ بۆ ئەم چیرۆکە کورتە ڕابگرە:

ھەر دەشتەکییەک بیەوێت بەناو دەشت و دەر و بیابان‏دا بگەڕێت و بە ئازادی کارەکانی جێ‌بەجێ بکات، دەبێ بۆ ئەم مەبەستە پەنا بەرێتە بەر ھۆزێکی ئەو ناوچەیە و ناوی سەرگەورەی ئەو ھۆزە بزانێت و پشتیان پێ‌ببەستێ، بۆ ئەوەی لە زیانی چەتە و شەڕفرۆش و ڕێگران پارێزراو بێت و پێویستییەکانی جێ‌بەجێ بکات. خۆ ئەگەر ئەم کارە ئەنجام نەدات، ئەوا بە تەنھا دەست دەمێنێتەوە لە بەرامبەر چەندەھا دوژمن و ھەزاران پێویستیی ژیان‏دا.

دەنگ نییە