وتەکان | وتەی ھەشتەم | 51
(51-66)

وتەی ھەشتەم

بسم الله الرحـمن الرحيم

(اَلله لا اِلهَ اِلاّ هُوَ الْحَيُّ الْقَـيُّومُ) (البقرة:255).

(اِنَّ الدّينَ عِنْدَ اللهِ الاِسلامُ) (آل‏عمران:19).

ئەگەر دەتەوێت تێ‌‏بگەیت لەوەی کە دنیا چی‏یە و، "ڕۆح"ی ئادەمیزاد لە دنیادا چ ڕۆڵـێکی ھەیە و، نرخی ئایین بۆ مرۆڤ چی‏یە و، ئەگەر ئایینی حەق(ئیسلام) نەبوایە چۆن دنیا دەبووە بەندیخانەیەکی سامناک و، بزانیت کە چۆن مرۆڤی خوانەناس بەدبەخترین زیندەوەرە.. ھەروەھا ئەگەر دەتەوێ‌ تێ‌‏بگەیت لەوەی کە ئەو شتەی نھێنی و گرێ‌‏ کوێرەی سەرسووڕھێنەری جیھان دەکاتەوە و "ڕۆح"ی مرۆڤیش لە شەوەزەنگی تاریکی ڕزگار دەکات، تەنھا: "یا الله" و "لا إلٰهَ إلا الله"یە..

بەڵێ‌، ئەگەر حەز دەکەیت ئەمانە بزانیت و لێیان تێ‌‏بگەیت، ئەوا سەیری ئەم کورتە چیرۆکە بکە و بە وردی بیری لـێ‌ بکەرەوە:

لە دێر زەمان‏دا، دوو برا پێکەوە ڕۆشتن بۆ گەشتێکی دوور و درێژ.. ئەم دوانە ڕێ‌یان گرتەبەر تاکو گەیشتنە دووڕیانێک، لەوێ‌‏دا پیاوێکی جیددی و بە ویقاریان بینی. ئەمانیش لێیان پرسی:

= ئایا ئەم دوو ڕێگایە کامیان باشترە؟

ئەویش وتی:

= ڕێگای دەستە ڕاست، پەیڕەوی‏کردنی ناچاریی یاسا و ڕێسای تێدایە، بەڵا‏م ئەو پەیڕەوی‏کردنە ئاسایش و کامەرانیی بۆ ئەوانە تێدایە کە دەیگرنەبەر. ڕێگای دەستە چەپیش بێ‌‏ یاسایی و بەرەڵا‏یی و سەربەستیی تێدایە، بەڵا‏م لە دووتوێی ئەو سەربەستی‏یە ڕواڵەتی‏یەدا ڕێڕەوانی ئەو ڕێ‌یە دووچاری فەوتان و بەدبەختی دەبن.. ئێستاش خۆتان لە ھەڵبژاردنی ھەرکام لەو دوو ڕێگایەدا سەرپشک و سەربەستن.

دەنگ نییە