وتەکان | وتەی ھەشتەم | 53
(51-66)

پاشان سەیرێکی سەرەوەی کرد، بینیی وا شێرەکە وەک پاسەوان لە دەمی بیرەکەدا ڕاوەستاوە.. کە سەیری خوارەوەشی کرد ھەژدیھایەکی گەورەی لە بنکی بیرەکەدا چاوپێ‌کەوت کە لە نزیکەی سی گەز دووری‏یەوە سەری ھەڵبڕیبوو دەیویست لـێی نزیک ببێتەوە و، دەمیشی بە فراوانیی بیرەکە کردبووەوە و چاوەڕوانی ئەو ساتەی دەکرد کە ئەم بەرببێتەوە بەرەو خوارەوە و ئەویش قووتی بدات!

سەرەڕای ئەمانە، چەندین مێرووی گەزندە و ژەھراویی جۆراوجۆریش وەک بازنەی دەست دەوریان لـێ‌‏دا.

پاشان سەیری لای سەرەوەی درەختەکەی کرد، بینیی ئەم درەختە لە ڕواڵەت‏دا درەختی ھەنجیرە، کەچی بە شێوەیەکی دەراسا گەلـێ‌ جۆری جیاجیای میوەی وەک گوێز و ھەنار و شتی تری لەو جۆرەی گرتووە!

ئەم پیاوەش، بەھۆی تێ‌‏نەگەیشتن و نەفامیی خۆی، نەیدەزانی کە ئەم شتانەی دەیانبینێت ئاسایی نین و، ھەرگیز ناگونجێ‌ بە ڕێکەوت و بێ‌‏مەبەست ھاتبنە کایەوە و، لەوە تێ‌‏نەدەگەیشت کە ئەم کاروبارە سەیرانە ھۆکارێکیان ھەیە و دەبێ‌‏ لە پشتی ئەم شتانەوە یەکێک ببێت بەڕێوەیان ببات و ڕێکیان بخات..

دەنگ نییە