وتەکان | وتەی دەھەم | 84
(84-154)

وتەی دەھەم

(باسی حەشر)

ڕوون‏کردنەوەیەک:

ھۆی نموونەھێنانەوەم بە شێوەی چیرۆک لەم پەیامانەدا ئەوەیە کە واتاکان لە مێشک و زەینەکانەوە نزیک‏ بخرێنەوە و.. لە لایەکی تریشەوە دەربکەوێت کە "ڕاستی‏یەکانی ئیسلام" چەندە لەگەڵ ژیریی مرۆڤ‏دا تەبا و شیاو و گونجاون و، چەندەش پتەو و توندوتۆڵ و ڕەگ‏داکوتاون. واتە ئامانج و کاکڵەی چیرۆکەکان ئەو ڕاستی‏یانەن کە لە ئەنجام‏دا دەیاندەن بە دەستەوە و بەڵگەکانی دەدرکێنن. کەواتە ئەم چیرۆکانە ئەندێشەیی نین، بەڵکو تێکڕا ڕاستیی گومان‏لـێ‌نەکراون.

بسم الله الرحـمن الرحیم

(فانظُرْ اِلى آثارِ رَحْـمَتِ اللهِ كيفَ يُحي الاَرضَ بعد موتِـها اِنَّ ذلك لمحيِ الموتى وهو على كلِّ شيءٍ قدير) (الروم:50).

برادەر!

ئەگەر دەتەوێت ڕاستیی "حەشر" و ھەندێ کاروباری سەر بە دواڕۆژت لە ئاستی حاڵی‏بوونی گشتیی خەڵکی‏دا بۆ ڕوون ببێتەوە، ئەوا فەرموو لەگەڵ من‏دا گوێ لەم کورتە چیرۆکە ڕابگرە:

دەنگ نییە