وتەکان | وتەی سێ‏هەم | 13
(13-18)

وتەی سێ‏ھەم

بسم الله الرحـمن الرحيم

(يا اَيُّهاَ الناسُ اعْبُدُوا) البقرة:21

ئەگەر دەتەوێت بزانیت کە "خواپەرستی" چەندە بەختیاری و بازرگانی‏یەکی گەورە و گرنگە و، خراپەکاری و گومڕاییش چەندە زەرەر و زیانێکی گەورەی تێدایە، ئەوا سەیری ئەم چیرۆکە بکە و گوێی بۆ ڕابگرە:

جارێکیان دوو سەرباز فەرمانیان پێ‏درا کە بڕۆن بۆ شارێکی دوور. ئەوانیش پێکەوە کەوتنەڕێ ھەتا گەیشتنە دووڕیانێک لەوێ‏دا پیاوێکیان دی، ئەم پیاوە پێیوتن:

(ڕێگای دەستە ڕاستیان سەرەڕای ئەوەی بێ‏ زیانە، ئەوانەش کە دەیگرنە بەر بە ڕێژەی "نۆ لە دە" قازانجیان دەست دەکەوێت و بە ئارامی و بێ‏ ماندووبوونیش دەیبڕن تا دەگەنە جێ. بەڵا‏م ڕێگای دەستە چەپیان سەرەڕای ئەوەی ھیچ دەسکەوتێکی تێدا نی‏یە، "نۆ لە دە"ی ئەوانەش کە دەیگرنەبەر تووشی زەرەر و زیان دێن.. ئەوەش بزانن کە ھەردوو ڕێگاکە بە ئەندازەی یەک دوورن، ئەوەندە ھەیە ڕێگای دەستە چەپ، لەبەر ئەوەی سەر بە ھیچ ڕژێم‏‏و یاسایەک نی‏یە، ئەو ڕێبوارەی پیای‏دا دەڕوات چەک و تفاق لەگەڵ خۆی ھەڵناگرێت و، بەم پێ‏یە سووکی و حەسانەوەیەکی ڕووکەشی تێدا دەبینێت. بەڵا‏م ڕێگای دەستە ڕاست، لەبەر ئەوەی لە ژێر سایەی یاسادایە، ئەو ڕێبوارەی دەیگرێتەبەر ناچار دەبێت چەکێکی ڕەسمی بە قورسیی دوو کیلۆ لەگەڵ خۆی ھەڵبگرێت و، نزیکەی چوار کیلۆ خۆراکیش بخاتە ناو ھەگبەکەیەوە، تاکو بتوانێت بەسەر ھەر مەترسی و کۆسپ و دوژمنێک‏دا = کە لەوانەیە بێنە ڕێی = سەربکەوێت).

دەنگ نییە