وتەکان | وتەی ھەوتەم | 40
(40-50)

وتەی حەوتەم

کلیلی مەتەڵی ئەم بوونەوەرانە:

(آمَنْتُ باِللهِ وباليَوْمِ الآخِر)

ئەگەر حەز دەکەیت تێ‌بگەیت لەوەی کە (باوەڕبوون بە خوا و ڕۆژیی دوایی) ھەموو مەتەڵە گرنگەکانی بوونەوەر شی دەکەنەوە و، گشت دەرگاکانی کامەرانی بۆ "ڕۆح"ی مرۆڤ دەخەنە سەرپشت و، ھەموو گیروگرفتێکیش بەوپەڕی ئاسانی حەل دەکەن و لای دەبەن..

ھەروەھا ئەگەر حەز دەکەیت تێ‌‏بگەیت لەوەی کە: "پشت‏بەستن" بە خواوەندی بەدیھێنەر و پەنابردن بۆ ئەو خواوەندە لە ڕێگای سەبر و ئارامگرتنەوە و، نزا و پاڕانەوەش لە دەرگای ڕۆزیدەردا بەھۆی شوکر و ستایشەوە، دوو چارەسەریی پڕ سوود و شیفابەخشن بۆ دەرد و زامەکانی مرۆڤ..

ھەروەھا ئەگەر حەزدەکەیت تێ‌‏بگەیت لەوەی کە گوێ‌‏ڕاگرتن بۆ قورئانی پیرۆز و گوێ‌ڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی و بەجێ‌‏ھێنانی فەرزەکان و خۆپاراستن لە گوناھی گەورە، بەنرخترین توێشووی ڕێی ئاخیرەت و ڕووناکیی ناو گۆڕ و ئاسانترین و بەھادارترینی بلیتی سەفەرن لە گەشتی ھەتاھەتایی‏دا..

بەڵێ‌، ئەگەر حەزت لە تێگەیشتنی ھەموو ئەم شتانە ھەیە، ئەوا گوێ‌ لەم کورتە چیرۆکە ڕابگرە:

دەنگ نییە