وتەکان | وتەی ھەوتەم | 42
(40-50)

بەڵێ‌، ئەم سەربازە دەستی کرد بە تاقیکردنەوە. ھەتا لە ئەنجام‏دا بۆی ڕوون بووەوە کە وتەکانی ئەم پیاوە نوورانی‏یە ھێندە ڕاستن کە ھیچ گومانێکیان تێدا نییە. (ھەروەھا منی "سەعید"ی بێچارەش تاقیم کردنەوە و ھیچ گومانێکم تیایان‏دا نەما و بە ڕوونی ڕاستیی ئەم وتانەم بۆ دەرکەوت).

بەڵا‏م لە ناکاودا پیاوێکی فێڵبازی شەیتان‏ئاسا لە لای چەپیەوە پەیدا بوو کە خۆی ڕازاندبووەوە و چەندین ھۆکاری ڕابواردن و کەرەسەی مەستکەری لەگەڵ‌ خۆی‏دا ھەڵگرتبوو. ئەم پیاوە بەرامبەری ڕاوەستا و پێیوت:

برادەر! وەرە با ڕابوێرین و بە خۆشی کات بەسەر بەرین.. با پێکەوە سەیری وێنەی ئەو کیژۆڵە جـوانکیلانە بکەین و، گوێ‌ لـە ئاوازی ئەوگۆرانی‏یە ھەســت‏بزوێنەرانە ڕابگرین‏‏‏ و.. ئەم خۆراکە خۆشانە ھەن با لە دەستیان نەدەین!

دەنگ نییە