وتەکان | وتەی ھەوتەم | 44
(40-50)

ئەی نەفسەکەم!

لە ڕۆژانی "لاوی"ت‏دا زۆر جار پێ‌‏دەکەنییت، کەچی وا ئێستا لە گریاندایت بۆ ئەو ڕۆژگارانەی ڕابوردووت کە وا لە دەستت دەرچوون.. دەسا خێراکە ھەر ئێستا لەو بێ‌ئاگایییەت بێدار ببەرەوە و، بزانە کە:

ئەو سەربازە بێچارەیە: تۆ و ھەموو مرۆڤێکی ترە!

ئەو شێرەش: ئەجەل و تەواوبوونی ماوەی ژیانتە..

ئەو سێدارانەش: بریتین لەو لێک‏بڕان و لەناوچوون و جودایی‏یانەی کە ھەموو شتێک دەگرنەوە. ئایا نابینیت شەو و ڕۆژ خۆشەویستانمان کۆچ دەکەن و یەک لە دوای یەک بەجێمان دەھێڵن؟

ئەو دوو زامەش: یەکێکیان بێ‌‏دەستەڵا‏تی(العجز)ی لە سنووربەدەری مرۆڤە و، ئەوی تریشیان ھەژاری(الفقر)یە بێ‌‏ ئەندازە و ئازاربەخشەکەیەتی کە لە ناخیدا جێگیر بووە و ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە..

ئەو گەشتە دوورەش، بریتی‏یە لەم گەشتی تاقیکردنەوە دوور و درێژەی مرۆڤ کە لە جیھانی "ڕۆح"ەوە دەست پێ‌‏دەکات و، ئنجا دەچێتە ڕەحـمی دایکەوە و، پاشان بەرەو مناڵی دەڕوات و، لەوێوە بەرەو پیری و، ئنجا لە ژیانی دنیاوە بەرەو ئاخیرەت و، پاشان حەشر و تێپەڕبوون بەسەر پردی سیرات‏دا..

دەنگ نییە