وتەکان | وتەی نۆھەم | 67
(67-83)

وتەی نۆھەم

بسم الله الرحـمن الرحيم

(فسبحانَ الله حين تُمسون وحين تُصبحون * وله الحمدُ في السمواتِ والاَرضِ وعشيّاً وحين تُظهِرون) (الروم:17=18).

ئەی برای بەڕێزم!

پرسیبووت کە: "حیکمەت" لە دەست‏نیشان‏کردنی ئەو پێنج کاتە دیاریکراوانەی نوێژدا چییە؟

ئێمەش ئاماژە بۆ تەنھا حیکمەتێک دەکەین لە نێوان ئەو حیکمەتە زۆرانەی کە لە دیاریکردنی ئەو پێنج کاتانەدا ھەن:

بەڵێ‌، ھەروەک کاتی ھەموو نوێژێک سەرەتای ئاڵ‌وگۆڕێکی گەورە و گرنگە لە "زەمان‏"دا، لە ھەمان کاتیش‏دا ئاوێنەیەکە نیعمەتە ھەمەکییە خوایییەکانی تێدا دەدرەوشێنەوە.

لەبەر ئەوە، خوای گەورە فەرمانی بە نوێژکردن داوە لەو کاتانەدا. واتە فەرمانی بە بەندەکانی داوە کە تەسبیحات و ڕێزلێگرتنی خوای گەورەی باڵادەست زیاتر بکەن. ھەروەھا شوکر و ستایشی نیعمەتە زۆرە لەژمارە نەھاتووەکانی = کە لە نێوان ئەو دوو کاتەدا بەخشیونی = زیاتر دەرببڕن. جا بۆ ڕوون‏کردنەوەی ئەم واتا و ناوەرۆکە قووڵ‌ و وردە، پێم باشە کە ھاودەم لەگەڵ‌ نەفسی من‏دا گوێ‌ بۆ پێنج سەرنج ڕابگریت:

دەنگ نییە