وتەکان | وتەی نۆھەم | 70
(67-83)

سەرنجی سێ‌‏ھەم:

ھەروەک مرۆڤ نموونەیەکی پوخت و بچووکی ئەم بوونەوەرانەیە و، سورەتی "فاتحە"ش نموونەیەکی نوورانیی قورئانی پیرۆزە، بە ھەمان جۆر "نوێژ"یش پێڕستێکی نوورانی‏یە کە ھەموو پەرستشەکان لەخۆ دەگرێت و‏‏ نەخشەیەکە ڕێ‌ و شوێنی پەرستشەکانی سەرجەمی بەدیھاتووانی لەسەر دانراوە و ئاماژەی تێدا بۆ کراوە.

سەرنجی چوارەم:

ھەروەک بە جووڵا‏نی ھەریەکە لە چرکە‏ژمێر و خولەک‏ژمێر و کات‏ژمێر و ڕۆژ‏ژمێری ھەر سەعاتێک ئەوی تر دەجووڵـێت و حوکمی ئەوی تر وەردەگرێت، جیھانی دنیاش = کە بریتی‏یە لە سەعاتێکی گەورەی خوایی = بە ھەمان جۆرە، چونکە خولی شەو و ڕۆژ کە وەک چرکەژمێرە و، ھی ساڵەکان کە وەک خولەک‏ژمێر و‏ان و‏‏، ئاڵ‌وگۆڕی چینەکانی تەمەنی مرۆڤ کە کات‏ دەژمێرن و‏‏، چەرخ وسەردەمەکانی تەمەنی جیھان کە ڕۆژژمێری جیھانن، ھەریەکەیان ڕووی لەوانی ترە و لەوان دەچێت و حوکمی ئەوانی تر وەردەگرێت و یەکتر یاد دەخەنەوە‏‏.

بۆ نموونە:

کاتی (بەیانی تا گزنگ): سەرەتای بەھارمان یاد دەخاتەوە و لەو کاتە دەچێ‌‏‏.. ھەروەھا ئەو کاتە دەخاتەوە یاد کە مرۆڤ کەوتووەتە ناو ڕەحـمی دایکیەوە‏‏.. ھەروەک یەکەم ڕۆژی شەش ڕۆژەکەی دروست‏بوونی ئاسمانەکان و زەویمان دەخاتەوە یاد و لەو ڕۆژە دەچێ‌..

بەم جۆرە، "کات"ی ئەم نوێژە مرۆڤ بۆ ئەو کارە گەورە خوایییانە ئاگادار دەکاتەوە کە لەم کاتانەدا بەڕێ‌‏ دەکرێن.

کاتی (نیوەڕۆ)یش: ئاماژە بۆ ناوەڕاستی ھاوین و‏‏، ھەرەتی لاوی و‏‏، دەمی دروست‏بوونی مرۆڤ لە دنیادا دەکات و‏‏، دەرکەوتن و درەوشانەوەی میھرەبانیی خوا و بەرەکەت و لێشاوی نیعمەتەکانیمان لەو کاتانەدا یاد دەخاتەوە.

دەنگ نییە