وتەکان | وتەی نۆھەم | 68
(67-83)

سەرنجی یەکەم:

نوێژ = لە ناوەرۆکی‏دا = بریتی‏یە لە تەسبیحات و بەگەورەڕاگرتن و ستایش‏نواندن بەرامبەر بە خوای گەورە. واتە:

پیرۆزڕاگرتنی خوای گەورە، بە کردار و گوفتار، بەرامبەر گەورەیی و شکۆمەندی(جلال)ی ئەو، بە وتنی: "سبحان الله".

ھەروەھا ڕێز لـێ‌گرتنی، بە ڕەفتار و کردار، بەرامبەر کەماڵ‌(کمال)ی ئەو، بەوتنی: "الله اکبر".

ھەروەھا ستایش‏کردنی بە کردەوە و دڵ‌ و زمان و لەش بەرامبەر جوانی‏‏(جـمال)ی ئەو‏‏، بە وتنی‏‏: "الحمد لله".

واتە ئەم سیانە: "سبحان الله، الله أکبر، الحمد لله" بریتین لە بنج و بناوان و تۆوی نوێژ، بۆیە لە ھەموو ذیکر و ھەڵس و کەوتێکی نوێژدا ھەن. ھەر لەبەر ھەمان ھۆیە و بۆ چەسپاندنی ناوەرۆکی نوێژ و بۆ مەبەستی جێگربوونیەتی لە دڵ‌دا کە لە دوای نوێژەکان ھەریەکی سی و سێ‌ جار دووپات دەبنەوە. چونکە بەم وشە کورت و پڕ واتایانە واتا و کاکڵ‌ و ناوەرۆکی نوێژ دەچەسپێت و لە دڵ‌دا جێگیر دەبێت.

سەرنجی دووھەم:

پەرستش = لە ناوەرۆک‏دا = بریتی‏یە لەوەی کە بەندە(عبد) بە خۆشەویستی‏یەکی پاکی بێ‌‏گەرد و بەوپەڕی ڕێز و سەرسووڕمانەوە سوژدە بەرێتە بەر دەرگانەی خوایەتیی خوا و، سەر بخاتە سەر زەوی لە بەردەم کەماڵی پەروەردگارێتی و دەستەڵا‏تی نەبڕاوە و میھرەبانیی خوایەتیی ئەودا و، لە ھەمان کات‏دا "بێ‌‏دەستەڵا‏تی" و "ھەژاری" و "لاوازی"ی خۆیشی ببینێت.

دەنگ نییە