وتەکان | وتەی شەشەم | 29
(29-39)

وتەی شەشەم

بسم الله الرحـمن الرحيم

(اِنَّ اللهَ اشتَرى مِنَ الْمُؤمِنينَ اَنْفُسَهُمْ وَاَمْوالَهُمْ بأنَّ لَهُمُ الْجَنَّة) (التوبة:111).

ئەگەر دەتەوێت بزانیت کە فرۆشتنی نەفس و سامان بە خوایگەورە و بوون بە بەندە و سەربازی پەروەردگار چەندە بازرگانی‏یەکی بەپیت و قازانج‏بەخشە و چەندە پلەوپایەیەکی بەرز و بڵندە، ئەوا گوێ بۆ ئەم چیرۆکە ڕابگرە:

پادشایەک دوو کێڵگەی گەورەی بە دوو کەس لە دانیشتووانی وڵا‏تەکەی خۆی بە ئەمانەت سپارد. ھەموو شتێکیش لەم دوو کێڵگەیەدا ھەبوو، لەکارگە و ئامێر و چەک و ئاژەڵ و گەلـێ شتی‏ تر. لەو کاتەش‏دا جەنگێکی گەورە و گەرم لە ئارادا بوو کە ھەموو شتێکی وێران دەکرد و لە ناوی دەبردن و، تێکدان و ون‏کردن و وێرانی و گۆڕانکاریی بەسەر ھەموو شتێک‏دا دەھێنا. لەبەر ئەمە و لەم کاتەدا، پادشاکە = بە سۆز و میھرەبانی و بەزەیی خۆی = یەکێکی لە پیاوە نزیک و باوەڕ پێکراوەکانی خۆی نارد بۆلای ئەم دوو کەسە، ھاودەم لەگەڵ ئەم فەرمانە پڕ لە سۆز و بەزەیییەدا:

* (ئەم ئەمانەتەم پێ بفرۆشنەوە کە لای ئێوە دامناوە، تاکو بیپارێزم بۆتان و لەم کاتە ناھەموارەدا لە دەستتان دەرنەچێت و بێھوودە نەڕوات. ھەر کە جەنگیش تەواو بوو، دەتاندەمەوە..

دەنگ نییە