وتەکان | وتەی شەشەم | 30
(29-39)

* ئەم ئەمانەتە وەک ئەوەی موڵکی خۆتان بێت، نرخێکی باشتان لە بەرامبەریەوە بۆ دادەنێم و پاداشتێکی چاکتان دەدەمەوە..

* سەرجەمی ئەو ئامێر و مەکینانەی کە لاتان دامناون، لە کارگەکانم‏دا و بە ناوی خۆمەوە دەیانخەمەکار. بەمەش نرخیان یەک بۆ ھەزار بەرز دەبێتەوە. سەرەڕای ئەمە، ھەموو قازانجێکیشی ھەر بۆ خۆتانە..

* خۆم بەرپرسیاری گشت پێویستی و خەرجی‏یەکی ئەو ئامێرانە دەبم، چونکە ئێوە لەبەر "ھەژاری" و "بێ‏دەستەڵا‏تی" بەرگەی ئەو مەسرەف و خەرجی‏یانە ناگرن..

* ھەموو بەرھەم و دەستکەوتێکیش دەگێڕمەوە بۆ خۆتان. ئەوەش بزانن کە جارێ لای خۆتان دەیھێڵمەوە تا کاتی وەرگرتنەوەی دێت. بۆ ئەوەی سوودی لـێ وەربگرن.

ئەمە پێنج دەسکەوت لە تەنھا یەک مامەڵەدا.

بەڵا‏م ئەگەر بە منی نەفرۆشنەوە، ئەوا:

* گومان لەوەدا نی‏یە کە ھەموویان دەفەوتێن و لە دەستتان دەردەچن! چونکە وەک لە بەرچاوتاندایە: ھیچ کەسێک ناتوانێت شتی خۆی بپارێزێت..

* لەو نرخ و پاداشتە بەرزانە بێ‏بەش دەبن..

* ئەو مەکینە و ئامێر وکانزا و تەرازووە بەنرخانە، لە ئەنجامی کار پێ‏نەکردن و دەست نەکەوتنی کەرەسە سەرەکی‏یەکانیان و فەرامۆش‏کردنیان، نرخیان نامێنێت و بێکەڵک دەمێننەوە..

دەنگ نییە