وتەکان | وتەی شەشەم | 33
(29-39)

لەم کاتەدا کە مرۆڤ نوقمی ئەم جۆرە بیر و ئەندێشانەیە، گوێی لە زایەڵەی دەنگی ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز دەبێت کە لە ھەموو سووچ و ئاسۆیەک‏دا دەنگ دەداتەوە!

کەواتە چارە و قازانج و دەسکەوتی گەورە و ڕاستەقینە لێرەدایە.. چارە تەنھا فرۆشتنی ئەم ئەمانەتەیە بە خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی. ئەو کەسەی پێی بفرۆشێت پێنج دەسکەوتی گەورەی دەستگیر دەبێت:

قازانجی یەکەم: ئەو سامانە فانی‏یەی کە لە ناودەچێت، بۆی دەمێنێتەوە و دەبێت بە سامانێکی ھەمیشەیی. خۆ ئەگەر ئەم تەمەنە فانی‏یە پێشکەش بە خوای گەورە بکرێت و ھەر لە ڕێی ئەودا بەکاربھێنرێت ئەوا دەبێت بە تەمەنێکی ھەمیشەیی. تەنانەت خولەک و سەعاتە فانی‏یەکانی تەمەن، کە بە وێنەی تۆوی چێنراو بە ڕواڵەت نامێنن و لەناو دەچن، کەچی بەو نەمان و لەناوچوونە گوڵ و گوڵزار بەرھەم دەھێنن، بە ھەمان جۆر ئەو تەمەنەش کە لە پێناوی خوادا بەکارھێنراوە و بەسەر براوە، لەو دنیای جیھانی نەمری‏دا دەمی بە گوڵزاری کامەرانی دەپشکوێت و، ئەو خولەک و سەعاتانەش دەبن بە دیمەنی ڕۆشن و شادمانی‏بەخش لە جیھانی بەرزەخ‏دا.

قازانجی دووھەم: پاداشتەکەیەتی کە بەھەشتە.

قازانجی سێ‏ھەم: ھەر ئەندام و ھەستێک نرخی یەک بۆ ھەزار بەرز دەبێتەوە.

دەنگ نییە