وتەکان | وتەی شەشەم | 36
(29-39)

ھەموو ئەندام و ھەستەکانی تری مرۆڤ بەم چەشنەن.

جا ئەی "عەقڵ"! بە وردی بیر بکەرەوە.. ئایا ئەندام و ئامێری نەگبەت و زیانبەخش لە کوێ و، کلیلی گەنجینەی بوونەوەران لە کوێ؟

ئەی "چاو‏‏"! بە جوانی بڕوانە.. دەڵا‏ڵی ئاسایی لە کوێ و، خوێنەری کتێبخانەی خواوەند لە کوێ؟

ئەی "زمان‏‏"! بە شیرینی بچێژە.. ئایا دەرگاوانی کارگە و پشتیر لە کوێ و، بینەری گەنجینەی میھرەبانیی خواوەند لە کوێ؟

خۆ ئەگەر بەم چەشنە پێوەر و تەرازووە قیاسی ھەموو ئەندام و ھەستەکانی تری مرۆڤ بکەیت لەسەر ئەمانەی کە باس‏کران، ئەوا بە ڕاستی بۆت دەردەکەوێت کە مرۆڤی باوەڕدار تایبەتکاری‏یەکی ئەوتۆ بەدەست دەھێنێت کە شیاوی بەھەشت بێت و، مرۆڤی کافریش ئەو توخـمە دەگرێتە خۆی کە لەگەڵ دۆزەخ‏دا بگونجێت.

ئەم ئەنجامەش، کە پاداشت و سزای ھەردووکیانی تێدایە، لەوەوە پەیدا دەبێت کە مرۆڤی باوەڕدار، بەھۆی ئیمان و باوەڕەکەیەوە، ئەمانەت و ڕاسپاردەی بەدیھێنەری خۆی پاراسـتووە‏ و تەنھا لە نێو بازنەی ڕەزامەندی‏یەکانی ئەودا بەکاری ھێناوە. بەڵا‏م مرۆڤی کافر دەست‏پیسیی لەو ئەمانەتە کردووە و لە پێناوی ئارەزووی نەفس‏دا بەکاری ھێناوە، ئەو نەفسەی کە فەرماندەر و ھاندەری خراپەکاری‏یە.

دەنگ نییە