وتەکان | وتەی شەشەم | 38
(29-39)

زیانی دووھەم: ئەوەی دەست‏پیسی لە ئەمانەت بکات، چار نی‏یە دەبێت سزای خۆی وەربگرێت. خۆ تۆش ستەمێکی یەکجار گەورەت لە خۆت کردووە کاتێک کە بەنرخترینی ئەندامەکانت لە پووچ‏ترین کرداردا بەکار ھێناوە.

زیانی سێ‏ھەم: ستەم و دەست‏درێژیت بۆ سەر دانایی‏(الحکمە)ی خواوەند کردووە، بەوەی کە گشت ئامێر و ئەندام و کۆئەندامە جوان و بەنرخەکانی مرۆڤت گەیاندە ئاست و پایەی ئەندامەکانی ئاژەڵ، بەڵکو لە ھی ئاژەڵیش نزم‏تر.

زیانی چوارەم: ھەمیشە لە ناشکوری و شیوەن و خەفەت‏دا دەبیت لە دەست ئازارەکانی جودایی و لـێکبڕان و، لەتاو ئەو ئەرکانەی ژیان کە خۆت بە دەستی خۆت باری ژیانت پێ قورس کردوون. لە کاتێک‏دا کە تۆ لە "ھەژاری" و "بێ‏دەستەڵا‏تی‏"دا دەتلێیتەوە.

زیانی پێنجەم: خەڵا‏تە جوانەکانی خوای میھرەبان، چەشنی: (عەقڵ و چاو و دڵ و زمان و ئەوانی تر) بۆ ئەوە پێشکەش بە تۆ کراون کە بە وێنەی کلیلێک بەکاریان بھێنیت و، بۆ کردنەوەی دەرگاکانی کامەرانیی ھەمیشەیی ئامادەت بکەن. بەڵا‏م بەم ھەڵس‏وکەوت و ڕەفتارانەی تۆ دەچنە قاڵبێکی پڕ لە ئازارەوە بە جۆرێک کە دەرگاکانی دۆزەخت بۆ بخەنە سەرپشت.

ئێستاش با سەیرێکی ئەم فرۆشتن و بازرگانی‏یە بکەین. با بزانین ئایا لە ڕاستی‏دا ئەوەندە قورسی و ماندووبوونی تێدایە کە زۆر کەس لـێی ڕادەکەن و نزیکی نابنەوە..

دەنگ نییە