وتەکان | وتەی شەشەم | 39
(29-39)

نەخێر، ھیچ قورسی‏یەکی تێدا نی‏یە.. بازنەی "حەڵا‏ڵ" ئەوەندە بەرین و فراوانە کە بۆ حەسانەوە و بەختەوەری و کامەرانیی مرۆڤ سەروزیادە و، ھیچ پێویستی‏یەک بۆ مرۆڤ ناھێڵێتەوە کە خۆی بخاتە ناو بازنەی "حەرام" و گوناھکاری‏یەوە.

فەرزەکانی خوای گەورەش سووک و کەمن.. بوون بە سەرباز و بەندەی خوای گەورەش، شتێکی ئەوەندە بەتام و پلە و پایەیەکی ئەوەندە بەرز و بەڕێزە کە لە باسکردن نایەت.

کەواتە پێویستە = ئەی نەفسەکەم! - تۆش ببیت بەو سەربازە و، بە ناوی خواوە دەست بە کارەکانت بکەیت و، لە پێناوی خوادا ببەخشیت و وەربگریت و، ھەموو ئارامی و جم‏وجووڵێکیشت تەنھا لە بازنەی ڕەزامەندی‏یەکانی خوای گەورەدا بێت. خۆ ئەگەر ھەر کەم وکووڕی‏یەکیش ھەبوو ئەوا دەرگای تۆبە و داوای لـێ‏خۆش‏بوون‏(إستغفار) ھەمیشە واڵا و کراوەیە. دەسا تۆیش لـێی بپاڕێرەوە و بڵـێ:

دەسا خوایە گیان!

لە ھەڵەکانمان خۆش ببە..

لە ڕیزی بەندەکانی خۆت وەرمان بگرە..

یارمەتیمان بدە کە ھەمیشە دەستپاک بین لە بەرامبەر ئەو ئەمانەتەی پێت سپاردووین، تا ڕۆژی بەیەک‏گەیشتنەوە.

ئامین.

دەنگ نییە