وتەکان | وتەی شەشەم | 37
(29-39)

قازانجی چوارەم: مروڤ تابڵـێیت لاوازە، کەچی لەگەڵ ئەوەش‏دا بەڵا‏ و گیروگرفتەکانی گەلـێ زۆرن.. ھەروەھا ھەژارە، بەڵا‏م پێویستی‏یەکانی ھەمیشە لە زیادبووندان..ھەروەھا بێ‏دەستەڵا‏تە، کەچی ئەرکەکانی گوزەران و ژیان لەسەر شانی یەکجار قورسن و گەلـێ ماندووی دەکەن..

جا ئەگەر ئەم مرۆڤە پشت بە خوای بەدەستەڵات و خاوەن توانای ڕەھا نەبەستێت و کارەکانی نەداتە دەست ئەو، ئەوا ویژدانی ئازارێکی بەردەوام دەچێژێت، داخ و حەسرەت‏و ماندووبوونی بێ‌ئەنجامیشی یان ئەوەیە دەیخنکێنن و لەناوی دەبەن، یان دەیخەنە ڕیزی مەستان‏و تاوانبارانەوە.

قازانجی پێنجەم: ئەوانەی لە بواری خواناسی‏دا پسپۆڕن و ئەھلی شھوود و کەشف و تام‏چەشتوانی ڕاستین، بە گشتی و یەکدەنگی ڕایدەگەیەنن کە ئەو پەرستش و ذیکر و تەسبیحاتانەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بۆ ڕەزامەندیی خوا بەجێ‌یان ھێناون، ھەموویان لە بەھەشت‏دا دەبن بە میوەی شیرین و بەتام و، لە کاتێک‏دا پێشکەشی دەکرێن کە زۆر پێویستی پێیانە.

خۆ ئەگەر پشت لەم بازرگانی‏یە پڕ پیت و بەرەکەتە ھەڵبکەیت و لە کیسی خۆتی بدەیت، ئەوا ھەروەک لەم قازانج و دەستکەوتە زۆرانە بێ‏بەش دەبیت، پێنج دانە زیانیش دەکەیت:

زیانی یەکەم: ھەرچی‏‏یەکت ھەیە لە سامان و مناڵ و نەفس و ژیان و لاوی، کە حەزت لـێیانە و خۆشت دەوێن، ھەموویان لەناودەچن و نامێنن. بەڵام ئازار و گوناھەکانیان ھەر دەمێننەوە و باری سەرشانت قورس دەکەن.

دەنگ نییە