وتەکان | وتەی نۆھەم | 73
(67-83)

مرۆڤایەتی‏یەکەی وای لـێ‌‏کردووە کە پەیوەندیی لەگەڵ‌ سەرجەمی بوونەوەردا ھەبێ‌ بە ‏گشتی، کەچی جودایی خۆشەویستان و لەناوچوونی ئەو شتانەی مایەی تەسکینیی دڵن، ئازاری دەدەن..

ھەروەھا عەقڵ‌ و ھۆشی مرۆڤ ئامانجی بەرز و بەروبوومی نەبڕاوەی پیشان‏ دەدەن، کەچی دەستی بەو ئامانج و بەروبوومانە ناگات و تەمەنی کورتە و بێ‌‏دەستەڵا‏تە و توانای ئارام‏گرتنیشی یەکجار کەمە.

لەبەر ھەموو ئەمانە و لە حاڵەتێکی وەھادا، سەیر بکە و بزانە کە "گیان"ی مرۆڤ چەندە پێویستی بەوە ھەیە لە:

"بەرەبەیان‏"دا بە دوعا و نوێژ و پاڕانەوە لە دەرگانەی خوای بەدەستەڵا‏تی شکۆمەند و میھرەبان و خاوەنی جوانی بدات و، بە داوای یارمەتی‏دان عەرزوحاڵی خۆی پێشکەش بکات؟! گیانی مرۆڤ چەندە پێویستی بە پاڵپشتێکە پاڵی پێوە بدات و ھەموو کاروبارێکی قورسی ڕۆژ = کە لە ڕێگایدایە = بەھۆیەوە ھەڵبگرێت و بەرەنگاری ببێت؟ ئایا ئەمە شتێکی ئاشکرا نی‏یە؟

لـەکاتی "نیوەڕۆ"ش‏دا: کـە لوتـکەی کەمـاڵی ڕۆژ و، دەمی کامڵ‌بوونی کاروباری ڕۆژانە‏ و، وەختی حەسانەوەی دوای زەحمەتی ئیش‏وکار و، کاتی ھەناسە و پشوودانی "گیان" و حەوانەوەیەتی لە دەست ئەو ھەموو ڕەنج و زەحـمەت و دەردیسەرییانەی کە دنیای فانی‏‏ و کاروبارە قورسەکانی دەرخواردی مرۆڤی دەدەن، وەک: بێ‌‏ئاگایی(الغفلە) و، سەرسامی و، پەشۆکان و ناڕێکیی دەروون‏‏.. جگە لەوەی کە ئەم کاتە کاتی نواندنی نیعمەتە خوایی‏یەکانە..

دەنگ نییە