وتەکان | وتەی ھەوتەم | 43
(40-50)

پاشان پێیوت:

ئەو ورتە ورتە چییە وا لەبەر خۆتەوە دەیڵێیت و دەمت پێی دەجووڵێت؟

ئەوە تەلیسمە!

وازی لـێ‌‏بھێنە.. خۆشی و زەوق و شادیمان بەم چەشنە شتانەی کە لێیان تێ‌ناگەین لـێ‌ تاڵ‌ مەکە.. ئەی ئەوە چی‏یە بە دەستتەوە؟

ئەوە دەرمانە! 
فڕێی‏دە.. ھیچ ترسێکت نەبێ‌. ئەوەتا تەندروستیت تابڵێی باشە. ئێمە وا ئێستا لە خۆشی و گاڵتە و گەپ‏داین، کەی کاتی ئەوانەیە؟! ئەی پێم ناڵێیت ئەو بلیتە پێنج نیشانەیی‏یە چی‏یە بە دەستتەوە؟

ئەوە فەرمانی کارگێڕی و بلیتی سەفەرە!

بیدڕێنە.. لەم وەرزی بەھارە جوانەدا پێویستیمان بە سەفەر نی‏یە!

بەم جۆرە، ھێندەی نەمابوو ئەو فێڵبازە، بە فڕوفێڵەکانی، سەربازەکە لە خشتە ببات و لە ڕێ‌ دەری بکات، بە ڕادەیەکی ئەوتۆ کە نزیک‏ بوو ھەندێک لە قسەکانی بسەلمێنێت.. (بەڵـێ‌ ڕاستە مرۆڤ لە خشتە دەبرێ‌ و، من خۆیشم بەھۆی یەکێکی وەک ئەم فێڵبازەوە لە خشتە برام)!

لە ناکاودا دەنگێکی بڵندی وەک نەعرەتەی ھەور لە لای ڕاستیەوە بێداری کردەوە و پێیوت:

ئاگاداربە! نەخەڵەتێی.. بەو فێڵبازە بڵێ‌:

ئەگەر دەتوانیت ئەو شێرەی پشتەوەم بۆ بکوژیت..

ئەگەر دەتوانیت ئەو سێدارانە لەسەر ڕێگام ھەڵبگریت..

ئەگەر دەتوانیت ھەردوو زامە قوڵەکانم چاک بکەیتەوە و ساڕێژیان بکەیت..

* * *

دەنگ نییە