وتەکان | وتەی دەھەم | 85
(84-154)

لە گەشتێک‏دا دوو کەس پێکەوە بۆ وڵاتێکی گەلـێ قەشەنگ و تابڵێی جوان و ڕەنگینی وەک بەھەشت ڕۆشتن (مەبەست لەم تەشبیھە دنیایە) کە گەیشتنە ئەوێ، سەرنجیان دا: خەڵکی ئەو وڵاتە دەرگای دوکان و خانووەکانیان بە کراوەیی جێ‌ھێشتووە و، بایەخ بە چاودێری و پاراستنی خانووبەرە و دوکانەکانیان نادەن و، پارە و پوول و سامانەکانیان بێ ھیچ پاسەوانێک و بە ئاشکرا و لەبەر چاو و دەستی خەڵکی‏دا داناوە..

کە ئەمەیان دی،‏ یەکێکیان = بە ھاندانی دەروونی بەدخوازی خۆی = ئەمەی بە ھەل زانی و، پەلاماری ئەو کەرەسە و شمەک و پارە‏‏ و سامانانەی ئەوێی دا و، تاوێ تاڵانی دەکردن‏و تاوێکی تر چیی بەردەست بکەوتایە بە دزی دەیبردن.. بەم جۆرە، ھەر چەشنە ستەم‏‏‏‏‏ و خراپکاری‏یەکی پێ‌کرا و لێی‏ وەشایەوە درێغیی لـێ نەکرد و، دانیشتووانی وڵاتیش بایەخێکی ئەوتۆیان پێ‌ نەدەدا..

ھاوڕێ‌کەی پێیوت:

= (ئەوە چی دەکەیت؟.. بێ‌گومان تۆ ھەر ئاوا ئەم کارانەت بەسەردا تێ‌ناپەڕێت و لە ئەنجام‏دا سزای ئەم ڕەفتارانەت دەچێژیت و، منیش = لەگەڵ خۆت‏دا = دووچاری چەندین بەڵا و گیروگرفت دەکەیت. ئەم سامانانەی دەیان‏بینیت، ھی دەوڵەتن و، دانیشتووانی وڵاتیش بە خاوخێزانەوە تێکڕا بوون بە سەرباز و کارمەندی دەوڵەت و، بە پۆشاکی میللی(مدنـی)یەوە لە کار‏ و فەرمانبەری‏یەکانیان‏دا خراونەتە کار، ھەر لەبەر ئەوەشە کە بایەخێکی ئەوتۆیان پێ‌ نەدایت. ئنجا ئەوەش بزانە کە یاسا و ڕێسای ئێرە گەلـێ توندوتیژە و، لە ھەموو لایەک‏دا تەلەفۆن و چاودێر و ھەواڵدەر و پیاوانی پادشا بڵاو بوونەتەوە، دەسا ھەر ئێستا خێراکە و بە پەلە بڕۆ داوای لێ‌بوردن‏ بکە).

دەنگ نییە