وتەکان | وتەی دەھەم | 87
(84-154)

ھاوڕێ سەرسەختەکەی گەڕایەوە و وتی:

= (با دان بە بوونی پادشایش‏دا بنێین.. بەڵام ئایا چ زیانێکی پێ دەگات و چ کەم و کووڕی و ناتەواوی‏یەک بە گەنجینەکانیەوە دەردەکەوێت گەر من بۆ خۆم سوودێکی ئاوا کەمیان لێ ببینم؟.. پاشان من لێرەدا ھیچ بەندیخانە‏‏ و تۆڵە و سزایەکی ھاوچەشنی نابینم کە تۆ باسیان‏ دەکەیت)!

ھاوڕێ‌کەی وەڵامی دایەوە:

= (برام! ئەم وڵاتەی بەرچاومان = لە ڕاستی‏دا = بریتی‏یە لە:

گۆڕەپانێکی تاقیکردنەوە و..

مەیدانێکی مەشق و مانۆڕ و..

پیشانگایەک بۆ خستنەڕووی سنعەتە نایابەکانی پادشا و..

میوانخانەیەکی تابڵێی کاتی و کەم‏خایەن.

ئایا نابینیت ھەموو ڕۆژێ کاروانێک میوان دێنە ناوی و کاروانێکی تر دەڕۆن و کۆچ‏ دەکەن و، ھەمیشە لە میوان پڕ دەکرێت و پاشان خاڵی دەکرێتەوە؟

جا ئەم مەیدانە = لە ئەنجام‏دا = بە تەواوی و یەکجاری لە میوانەکانی ناوی چۆڵ دەکرێت و دەگۆڕیت بە مەیدانێکی تری نوێی ھەمیشەیی و، ئنجا ھەموو خەڵکی بۆ ئەوێ دەبرێن و، ھەریەکەیان "سزا" یان "پاداشت"ی خۆی لەوێ وەردەگرێت).

دەنگ نییە