وتەکان | وتەی دەھەم | 89
(84-154)

وێنەی دووھەم:

سەرنج لە ڕەوتی ڕووداوەکان و بەڕێوەبردنی کاروباری ناو وڵات بدە‏‏‏ و بزانە: چۆن ڕزق و ڕۆزیی زۆر و بەلێشاو بەسەر ھەموو بوونەوەرێک‏دا،‏ تەنانەت بەسەر ھەژارترین و لاوازترین‏یان‏دا دابەش‏ دەکرێت و.. بۆ گشت بیمارێکی بێ‌کەس و بێ‌نەوا بڕوانە و ببینە کە چۆن چاودێریی تەواو و دڵنەوایی بەردەوامیان بۆ فەراھەم ھێنراوە و.. سەیری ئەو خواردەمەنی‏یە نایاب و، دەفرە ڕەنگین و، مەدالیا قەشەنگ و، پۆشاکە نەخشاوانە بکە و.. تەماشاکە: سفرە و خوانی پڕ لەو خواردەمەنی‏یە بەتام و چێژ و نایابانە لە ھەموو شوێنێک‏دا ڕاخراون.. ئنجا بڕوانە: ھەموو یەکێ لەو خەڵکە، کاری سەرشان و ئەرکی ئەستۆیان زۆر بە ڕێک‏وپێکی ئەنجام‏دەدەن و، جگە لە گێل و بێ‌ئاگایانی چەشنی تۆ، دەنا کەسیان بە ئەندازەی سەرە پەنجەیەکیش لە سنووری خۆیان لانادەن. چونکە مەزنترین کەس بەوپەڕی لەخۆبوردەیی و ڕێز و نەوازش و، لەوپەڕی گوێ‌ڕایەڵی و ملکەچی‏دا و، لە سایەی سام و شکۆی ئەو پادشایی‏یەدا، ئەرکی سەرشانی خۆی ڕادەپەڕێنێت. کەواتە خاوەن و پادشای ئەم وڵاتە، دارای‏:

"کەرەم"ێکی مەزن و..

"میھرەبانی"یەکی فراوان و..

"عیززەت"ێکی بڵند و..

"غیرەت"ێکی شکۆداری ئاشکرا و..

"شەرەفمەندی"یەکی تابڵێی بەرز و باڵایە!

خۆ ئاشکرایشە:

"کەرەم" داخوازی: "نیعمەت‏بەخشین"ە و..

"میھرەبانی"ش بە بێ‌: "چاکەکاری" نایەتەدی و..

"عیززەت"یش داوای بوونی: "غیرەت" دەکات و..

دەنگ نییە