وتەکان | وتەی دەھەم | 90
(84-154)

"شەرەفمەندی"ی بەرز و باڵایش داواکاری: تەمێ‌کردنی ھەموو ئەو کەسانەیە کە بە چاوی سووکەوە سەیری ئەم کارە مەزنانە دەکەن و بە: گاڵتەجاڕی و، ھەڕەمەکی و، بێ‌مەبەستیان دادەنێن.

کەچی = لەگەڵ ئەمەش‏دا = کە بە وردی سەرنج دەدەین، دەبینین: بەشێکی کەمی یەک لە ھەزاری ئەو شتانەی کە شایستەی ئەو "میھرەبانی" و داخوازی ئەو "شەرەفمەندی"یەن، لەم وڵاتەدا نایەنەدی، ئەوەتا بابای ملھوڕی ستەمکار بە لووت‏بەرزی و زەبروزەنگەوە بێرەدا دەگوزەرێت و دەڕوات و.. کاکی ستەم‏لێ‌کراویش بە زەلیلی و لارەملی و شان‏کزی و دڵشکاوی، ملی ڕێ دەگرێتەبەر و لەم وڵاتە کۆچ دەکات!

کەواتە = بێ ھیچ گومانێک = کێشەی ئەمانە، بۆ دادگایەکی گەلێ مەزن‏تر ھەڵگیراوە‏و دواخراوە.

وێنەی سێ‌ھەم:

سەیر بکە و بزانە: چۆن ھەرچی کار و فرمانی ناو ئەم وڵاتە ھەن، تێکڕا بە:

"دانایی"یەکی لەڕادەبەدەر و.. "ڕێسا"یەکی ناوازە، ئەنجام دەدرێن..

ئنجا سەرنج بدە کە چۆن لە ڕوانگەی:

"دادگەری"ی ڕاستەقینە و.. بە: "تەرازوو"ی سەرنەکەری ھەستیار، سەیری مامەڵە و ڕەفتارەکانی کەسانی ناو وڵات دەکرێت.

دەنگ نییە