وتەکان | وتەی دەھەم | 88
(84-154)

ھاوڕێ خیانەتکار و سەرلێ‌شێواوەکەی، جارێکی تر لێی‏ ھەڵگەڕایەوە و وتی:

= (باوەڕم بەم قسانەت نی‏یە! چۆن دەگونجێ ئەم وڵاتە ئاوەدانە لەناو ببرێت و دانیشتووانیشی بۆ وڵاتێکی تر بڕۆن و بگوێزرێنەوە)؟

ھاوڕێ ئامۆژگار و بێ‌وەی و دڵسۆزەکەی پێی‏وت:

= (مادەم تۆ ئاوا سەرپێچی لە "ڕاستی" دەکەیت و لەسەر بۆچوونی خۆت ھەر سوور و بەردەوامیت، ئەوا وەرە با بە کورتی و لە نێوان "دوازدە وێنە"دا ئەوەندە بەڵگەی لەژمارەبەدەرت بۆ ڕوون بکەمەوە کە ھەر ھەموویان = بە بێ‌گومانی = بوونی: دادگایەکی یەکجار مەزن و.. خانەیەکی پاداشت‏دانەوە و.. لانەیەکی تۆڵە و بەندی و سزات بۆ دەچەسپێنن و، دەری‏دەخەن کە ھەروەک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وڵات لە دانیشتووانی خاڵی دەکرێتەوە، ھەر بەو جۆرەش ڕۆژێک دێت کە بە یەکجارەکی ئەم خاکەیان لێ چۆڵ دەکرێت و ئەم وڵاتەش بە تەواوی وێران دەبێت).

وێنەی یەکەم:

ئایا دەگونجێ وڵاتێکی خاوەن پادشا = بە تایبەت پادشانشینێکی مەزنی وەک ئەمە = پاداشتی بۆ گوێ‌ڕایەڵان و تۆڵە و سزایشی بۆ یاخی‏بوان تێدا نەبێت؟

خۆ مادەم ئەم سزا و پاداشتە لەم خانەیەدا لە حوکمی "نەبوو"دایە، ئەوا بێ‌گومان دەبێ دادگایەکی تەواو مەزن لە خانەیەکی تردا ھەبێت تاکو ئەو تۆڵە و پاداشتانە دەست‏نیشان بکات!

دەنگ نییە