وتەکان | وتەی دەھەم | 93
(84-154)

ئنجا گومانیش لەوەدا نی‏یە کە ئەو "کەماڵ‌"ە پەنھانە بێ‌خەوش‏‏ و دوور لە ناتەواوی‏یەی پادشا، داخوازی ئەوەیە کە: لە بەرچاوی بینەرە ڕێزلێگر و سەرسووڕماوە نرخ‏زانەکانی‏دا ئاشکرا بکرێت و پێش‏چاو بخرێت.. "جوانی"یە نادیار و بێ‌وێنە و ناوازەکەشی داواکاری ئەوەیە کە: ببینرێت و لە بەرچاوان‏دا دەربکەوێت. واتە داخوازی ئەوەیە کە لە دوو ڕووەوە "جوانی"یەکەی ببینرێت:

یەکەمیان: ھەر پادشا بۆخۆی جوانی‏یەکەی خۆی لە چەندەھا ئاوێنەی جوانی‏دەرەوەی جۆراوجۆردا ببینێتەوە.

دووھەمیان: بینینی ئەو جوانی‏یەی خۆی بە چاوی ئەوانەی کە بۆ سەیرکردنی ئەم پیشانگایە ھاتوون و، تەماشاکەرانی تاسەمەند و کەسانی موشتاقی ئەو جوانی‏یەن!

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو "جوانی‏یە ھەمیشەیی"یە داواکاری‏: بینین و ئاشکرابوونە‏و، دەشیەوێت بە ھەمیشەیی ببینرێت و خۆیشی بیبینێت. دیارە ئەمەش = بێ‌گومان = داخوازی: "ھەمیشەیی" و "ھەتاھەتایی"ی کەسانی بینەری تاسەمەند و ڕێزلێ‌گر و نرخ‏شناسانی ئەو جوانی‏یەیە، چونکە "جوانیی ھەمیشەیی و نەمر" بە موشتاق و تاسەمەندی لەناوچووی فانی ڕازی نابێت!

ئنجا لەبەر ئەوەی کەسێ کە بڕیاری نەمانی لەسەر دەرکرابێت، ھەر تەنھا بیرکردنەوەی لەو نەمانەی کە لە ڕێی‏دایە، "خۆشەویستی‏"یەکەی ناو دڵی دەگۆڕێت بە "دوژمنایەتی" و، سەرسووڕمانەکەشی بە: "سووک‏سەیرکردن" و، "نرخ‏شناسی"یەکەیشی بە: "ڕێزلێ‌نەگرتن"، چونکە مرۆڤ = بە سروشت = گەر شتێک نەزانێت و پەیی‏ پێ‌ نەبات،‏ ئەوا دوژمنایەتیی دەکات و لە نرخی دادەگرێت..

دەنگ نییە