وتەکان | وتەی دەھەم | 96
(84-154)

جا مادەم ئەو ھەموو خەرجی‏یە زۆر و زەبەندانەی لە دروست‏کردنی ئەم وڵاتەدا و بۆ مەبەستی پیشاندانێکی کاتیی نموونەکانی سنعەتی خۆی سەرف کردووە، ئەوا بێ ھیچ گومانێک، لە مەڵبەندی پادشایەتیی خۆی‏دا لە گەنجینە ڕاستەقینەکانی خۆی و لایەنە سەرسووڕھێنەرەکانی ئەو سنعەتانەی، شتانی وا دەخاتە پێش‏چاوی بینەران کە ژیریی مرۆڤ سەرسام بکەن.

کەواتە، ئەو کەسانەی ئێستا وان لەم تاقیکردنەوەیەدا، بە ھەڕەمەکی‏‏ و بێ مەبەست نەھێنراونەتە ئێرە، بەڵکو ئەوانە یان کۆشکەکانی بەختەوەریی ھەمیشەیی چاوەڕوانیانە.. یان بەندیخانە سامناکە ھەتاھەتایی‏یەکان!

وێنەی شەشەم:

وەرە بۆ ئەم شەمەندەفەرە مەزن و، فڕۆکە پڕاوپڕ و، گەنجینە و عەمبارە گەورە لێوان و، پیشانگا قەشەنگ و سەرنج‏ڕاکێشانە بڕوانە..

بیر لە بەڕێوەبردن و ڕەوتی کاروبارەکان بکەرەوە!

ئەوەتا ھەموو ئەمانە دەریدەخەن کە:

لە ڕاستی‏دا دەستەڵاتداری و پادشایی‏یەکی مەزن ھەیە[1][2] لە پشتی پەردەوە حوکمڕانیی خۆی دەکات. جا پادشایی و دەستەڵاتداریی ئاوا مەزن = بێ ھیچ گومانێ = داخوازی ئەوەیە کە خاوەنی میللەت و ڕەعیەتی شایانی خۆی بێت. بەڵام ئەوەی کە بە چاو دەبینرێت ھێشتا شایانی ئەو پادشایی و فەرمانڕەوایی‏یە نی‏یە، چونکە ئەوەتا:



[1][2]  ھەروەک چەن لەم سەردەمەداسوپای مەزن لە گۆڕەپانی مانۆڕ و کاتی دەست‏دانە جەنگ‏دا، ھەر تەنھا بە وەرگرتنی فەرمانی: "چەکەکانتان ھەڵ‌بگرن.. حەربەکانیان لەسەر قایم بکەن" وەک دارستانێکی چڕی دڕکاویی لێ دێت.. ھەروەھا وەک لە ھەموو جەژن‏‏‏‏ و نمایشێکی سەربازی‏دا سەرجەمی سەربازگە تەنھا بە وەرگرتنی فەرمانی: "نیشانەکانتان بپۆشن و مەدالیاکانتان بە بەرۆک‏دا بکەن" تێکڕا وەک باخچەیەکی جوانی پڕ لە گوڵزاری ڕەنگین دەخەمڵـێت.. ھەروەک ئەمانە وان، ڕووەکە بێ‌ ھەستەکانیش کە = چەشنی مەلائیکەت و جیننی و مرۆڤ = جۆرێکی نەبڕاوە و بێ‌کۆتایی سەربازەکانی خوای گەورەن، ھەر کە لە کاتی جیھاد و تێکۆشانیان‏دا بۆ پاراستنی ژیانیان فەرمانی: "کن فیکون"یان پێ‌دەگات و بەجێ‌ھێنانی ئەم فەرمانەی خوای گەورەیان دەخرێتە ئەستۆ کە: "بۆبەرگری‏کردن لە خۆتان چەک و تفاقتان ھەڵ‏بگرن" ئەوا گشت درەختە مەزن و دەوەنە دڕکاوی‏یەکان ڕمەکانیان ئامادە دەکەن و، سەرانسەری گۆی زەویش‏‏ وەک سەربازگەیەکی یەکجار فراوان و مەزنی لێ دێت کە سەربازەکانی بە چەکی دەستی پڕچەک کرابن. ئەوەتا ھەموو ڕۆژ و حەفتەیەکی بەھار وەک جەژنی دەستە‏‏‏ و کۆمەڵێکی ڕووەک وایە و، ھەموو تیرەیەکی ڕووەکەکانیش = وەک نمایشی سەربازی = ئەو دیاری‏یە بەنرخ و مەدالیا قەشەنگ و ڕازاوانە لە بەرچاوی پادشای ئەزەلی و مەلائیکەتانی بینەر و شایەتی‏دەری‏دا دەپۆشن کە پادشایان پێی‏ بەخشیون. وەک بڵـێی فەرمانێکیان لە لایەن پەروەردگاریانەوە بەگوێ‌دا درابێت کە: "نەخش و نیگارە ڕازاوەکانی سنعەتی پەروەردگار و، مەدالیا قەشەنگەکانی سرووشتی خوایی = کە گوڵ و بەروبوومەکانن = بپۆشن و با گوڵەکانتان دەمیان بپشکوێت" ئیتر ھەر بە بیستنی ئەم فەرمانە، سەرانسەری گۆی زەوی وەک سەربازگەیەکی مەزنی لێ دێت لە جەژنێکی ڕازاوەی خۆش‏دا و، چەشنی نمایشێکی سەربازی لە بەرچاودا خۆی دەنوێنێت، کە نیشانە و مەدالیا ڕەنگینەکانی تێدا ببریسکێنەوە.

جا ئەم گشت پڕچەک‏کردنەی ڕووەک، کە تا ئەم ئەندازەیە بە دانایی و ڕێکی ئەنجام‏ دەدرێت و.. ئەم ئارایشت‏دانەی کە لە ڕادەی ناوازەیی‏دایە.. بۆ ھەموو خاوەن چاوێکی بینەری دەردەخەن کە تێکڕا فەرمانی پادشا و حوکمڕانێکی بەتوانای وەھا جێ‌بەجێ دەکەن کە توانستی ئەو کۆتایی نی‏یە و، دانستیشی بێ‌سنوورە. ( دانەر )

دەنگ نییە