وتەکان | وتەی دەھەم | 99
(84-154)

جا ئەم بایەخدانە گرنگ و پارێزگاری‏یە وردەی شتانی ناو وڵات = بێ ھیچ گومانێک = بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە: ھەموو ھەڵس‏وکەوت‏‏‏‏‏ و ڕەفتارێک لێپرسینەوەی لە دوا ھەیە. چونکە ئایا دەگونجێ فەرمانڕەوایەکی پارێزگار کە سادەترین مامەڵەی بچووکترین ڕەعیەتی خۆی پشت‏گوێ نەخات، کارە مەزنەکانی ڕەعیەتە گەورەکانی نەپارێزێت و تۆماریان نەکات و لەسەر کردەوەکانیان لێیان‏ نەپرسێتەوە و پاشان سزایان نەدات؟ لە کاتێک‏دا کە ئەو گەورە ڕەعیەتانەی ڕەفتاری وایان لێ دەردەکەوێت کە یەخەی مەزنیی ئەو دەگرێتەوەو، میھرەبانیی فراوانیشی دەست بە ڕووی ئەو ڕەفتارانەیانەوە دەنێت؟!

جا مادەم ئەوانە لێرەدا لەسەر کردەوەکانیان سزا نادرێن،‏ ئەوا =‏‏‏‏‏‏ بێ‌گومان = سزاکەیان بۆ دادگایەکی گەلێ مەزن دواخراوە.

وێنەی ھەشتەم:

وەرە! با ئەو فەرمانانەت بۆ بخوێنمەوە کە لە لایەن پادشاوە دەرچوون.. بڕوانە! وا پادشا "بەڵێن" و "ھەڕەشەکانی" پەیتا پەیتا دووپات دەکاتەوە و ڕای‏دەگەیەنێت کە:

(دەتان‏ھێنم بۆ مەڵبەندی پادشایی و دەستەڵاتداریی خۆم و، بەختەوەری بە گوێ‌ڕایەڵانتان دەبەخشم و، بێ‌گوێ و سەرکەشانیشتان لە بەندیخانەدا توند دەکەم و، ئەم شوێنە کاتی‏یەش دەڕووخێنم و وڵاتێکی تری نوێ بنیات‏دەنێم کە چەندین کۆشک و تەلاری ھەتاھەتایی و بەندیخانەی ھەمیشەیی تێدا بێت).

دەنگ نییە