وتەکان | وتەی دەھەم | 97
(84-154)

ئەو میللەت و ڕەعیەتانە لەم "میوانخانە"یەدا = واتە میوانخانەی دنیا = کۆبوونەتەوە، کەچی بێ ئەوەی ئەوان بحەوێنەوە، ئەم میوانخانەیە ھەموو ڕۆژێک چەند دەستەیەک میوان بەڕێ‌ دەکات و لە پێشوازیی چەند دەستەیەکی تری نوێ‌دایە!

ھەروەھا ئەوان ئێستا لەم "گۆڕەپانی تاقیکردنەوە"یەدا ئامادە بوون، بەڵام ھەموو سەعاتێک ئەم گۆڕەپانەش ئاڵ‌وگۆڕی بەسەردا دێت..

ھەروەھا میوانەکان ماوەیەکی کەم لەم "پیشانگا" مەزنەدا دەمێننەوە و سەیری نموونەکانی نیعمەتە بەنرخەکانی پادشا و لایەنە سەرسووڕھێن و ناوازەکانی سنعەتی نایابی ئەو دەکەن، کەچی پیشانگاکەش ھەموو خولەکێک دەگۆڕێت و، ئەوەی دەڕوات نایەتەوە‏و، ئەوەش تازە دێتە ناوی = وەک ئەوانەی پێشوو = کۆچ دەکات و ناگەڕێتەوە!

ھەموو ئەم شتانە و ڕەوتی ئەم کارانە، بە شێوەیەکی بێ‌گومان، دەری‏دەخەن کە:

لە پشتی ئەم میوانخانە کاتی و.. گۆڕەپانە ئاڵ‌وگۆڕبوانە و.. لە دوای ئەم پیشانگا ھەمیشە گۆڕاوانەوە، چەندین کۆشک و تەلاری ھەمیشەیی و خانە و لانەی ھەتاھەتایی و بەھەشت و گەنجینەی پڕاوپڕ (لە ڕاستی و ئەسڵ و بناغەکانی ئەم نموونانەی ئێرە) ھەن، کە پادشا بۆ ڕەعیەت و میوانەکانی خۆی ئامادەی کردوون.

دەنگ نییە