وتەکان | وتەی دەھەم | 100
(84-154)

ئەوەش بزانە کە جێ‌بەجێ‌کردنی ئەم بەڵێنە بە لای پادشاوە گەلێ ئاسانە و، لە ھەمان کات‏دا تابڵێی گرنگ و جێی بایەخیشە بۆ ڕەعیەتەکانی. ئنجا نەبردنەسەری بەڵێن کارێکە بە یەکجاری پێچەوانە‏‏ و دژی عیززەت و توانستی پادشایە.

دەسا ئەی ھاوڕێی بێ‌ئاگام! تۆ چەندە سەیریت! دەچیت درۆ و دەلەسەکانی وەھمی خۆت و وڕێنەکانی عەقڵت و فێڵ و تەڵەکەکانی نەفست بە ڕاست دەزانیت، کەچی تەسدیقی ئەو کەسە ناکەیت کە ھەرگیز ناچاری بێ‌ وەعدی نابێت و بە ھیچ جۆرێک توخنی بەڵێن‏شکاندن ناکەوێت و ھەموو شتێک شایەتی لەسەر ڕاستیی ئەو دەدات.

بێ‌گومان تۆ بەم ڕەفتارەت خۆت شایانی تۆڵەیەکی گەلێ گەورە دەکەیت و، لەم ھەڵوێستەت‏دا لەو ڕێبوارە نەزانە دەچیت کە لە ئاستی ڕووناکیی خۆردا چاوی دەنووقێنێت‏و بە ڕێنمایی ئەندێشەی خۆی ھەنگاو دەنێت و،‏ دەیەوێت بە ترووسکایی عەقڵە کزەکەی خۆی =‏‏‏‏‏کە چەشنی گوڵەستێرە، ڕووناکی‏یەکی کەم نەبێ چیی‏تر شک نابات‏‏‏ = ڕێی تاریک و سامناکی بەردەمی ڕووناک بکاتەوە!

جا مادەم ئەو پادشایە بەڵێنی‏داوە، ئەوا = بێ ھیچ گومانێک = بەڵێنەکەی دەباتە سەر. چونکە بردنەسەری بەڵێنی گەلێ بەلاوە ئاسانە و، یەکێکە لە داخوازی‏یەکانی پادشایی و دەستەڵاتداری‏یەکەی و، بۆ ئێمەش و بۆ ھەموو شتێکی تری ناو وڵاتیش خواستی دڵ و کارێکی یەکجار پێویستە.

کەواتە، دوای ئەم وڵاتە کاتی‏یە، دادگایەکی مەزن‏تر و بەختەوەری‏یەکی گەورەتر ھەیە.

دەنگ نییە