وتەکان | وتەی دەھەم | 98
(84-154)

کەواتە ئیش‏ وکارەکانی ئێرە، تەنھا لە پێناوی ئەو پاداشتانەدان کە لەوێ ئامادە کراون‏و، پادشا لێرە ئەرک و فرمان بە ڕەعیەتەکەی دەسپێرێت و لەوێیش پاداشتیان دەداتەوە، ئنجا ھەموو یەکێ لەوان بەپێی توانا و لێھاتنی خۆی و بە گوێرەی ئەو کردەوە چاکانەی کە لێرەدا پاشەکەوتی کردوون، لەوێ بەجۆرە بەختەوەری‏یەکی تایبەتیی خەڵات دەکرێت.

وێنەی حەوتەم:

وەرە! با کەمێ بەناو کەسانی میللی(مەدەنی)ی ئەم وڵاتەدا بگەڕێین و ھەندێ سەرنجی باری ژیان و دەوروبەریان بدەین.. بڕوانە! وا لە ھەموو گۆشەیەک‏دا چەندین کامێرای وێنەگرتن دانراون، وێنەی شتان دەگرن و، لە ھەموو شوێنێک‏دا کەسانی نووسەری زۆر ھەن کە گشت شتێک، تەنانەت شتە کەم‏بایەخەکانیش، تۆمار دەکەن..

فەرموو سەیری ئەو چیا بەرزە بکە، ئەوەتا کامێرایەکی گەلێ مەزنی لەسەر قایم‏کراوە کە تایبەتە بە پادشا خۆیەوە[1][3]، وێنەی ھەموو ئەو شتانە دەگرێت کە لەم وڵاتەدا ڕوو دەدەن، چونکە پادشا فەرمانی داوە کە سەرجەمی ئەو شت و کاروبار و مامەڵانەی لەناو وڵاتەکەی‏دا ڕوو دەدەن تێکڕا تۆمار بکرێن. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پادشای مەزن خۆی نەخشەی ڕووداوەکان دەکێشێت و فەرمان بە تۆمارکردنیشیان دەدات..



[1][3]  ھەندێ‌ لەو واتایانەی کە ئەم وێنەیە ئاماژەیان بۆ دەکات، لە "ڕاستیی حەوتەم"دا ڕوون‏ کراونەتەوە. بۆ نموونە ئەو کامێرا مەزنە تایبەتی‏یەی پادشا، ئاماژە بۆ "لوح المحفوڤ" و ڕاستیی ئەو لەوحە دەکات. ئنجا وتەی "بیست‏وشەشەم"یش "لوح المحفوڤ"ی چەسپاندووە و، بوونی ئەو لەوحە بەمەی خوارەوە چەسپاوە:

ھەروەک ناسنامە کەسی‏یە بچووکەکان ھێمان بۆ بوونی تۆمارێکی مەزنی ناسنامەکان و.. قەواڵە بچووکەکانیش دەری‏دەخەن کە تۆمارێکی مەزن ھەیە ھەموو قەواڵەکانی تێدا تۆمارکراوە و.. نمە وردیلەکانی دڵۆپە بچووکەکانیش بەڵگەن لەسەر بوونی کانیاوێکی مەزن.. ھەروەک ئەمانە وان، بە ھەمان جۆریش یەک‏بەیەکی: ھێزی پارێزەر(حافڤە)ی مرۆڤ کە زانیاری‏یەکانی مرۆڤی تێدا دەپارێزرێن و.. بەری درەختەکان و.. تۆوی بەرەکان، وەک ناسنامەی بچووک بچووک وان و، لە واتای چەند "لوح المحفوڤ"ێکی بچکۆلەدان و، لە شێوەی چەند نمێکی ھەندێ‌ دڵۆپی بچووک‏دا دەردەکەون کە نم نم لەو پێنووسەوە داچۆڕاون کە "لوح المحفوڤ"ی مەزنیان پێ‌ نووسراوە. لەبەر ئەوە، ھەموو یەکێ‌ لەمانە مرۆڤ وا لـێ‌ دەکەن کە بە بێ گومانی ھەست بە بوونی "حافڤە"یەکی مەزن‏تر و، تۆمارێکی گەورەتر و، لەوحی مەحفووزی ھەرە مەزن بکات و، ئەمانەی بۆ دەچەسپێنن و بۆ عەقڵە تیژە بێدارەکانیان دەخەنە ڕوو. (دانەر)

دەنگ نییە