وتەکان | وتەی دەھەم | 94
(84-154)

جا لەبەر ئەمە و، مادەم ھەموو ئەو کەسانەش کە دێنە ئەم پیشانگێ‌ و میوانخانەیە، خێرا و بە پەلە و بێ ئەوەی لە نووری ئەو "جوانی" و "کەماڵ‌"ە تێر ببن و تاسە و تینوێتییان لێی بشکێت، دەڕۆن‏‏ و بەجێی‏ دەھێڵن، بگرە لە ماوەی چەند چرکەیەک‏دا چەند سێبەرێکی کەمی کز نەبێت چیی‏تریان لێ نابینن، ئەوا = بێ ھیچ گومانێک = کۆچی ئەو گەشتیارانە بەرەو دیمەنگایەکی نەمری ھەتاھەتایی وەھایە کە لەوێ‌دا بە ھەمیشەیی و کامی دڵ شاد و بەھرەمەندی ئاواتەکانیان دەبن!

وێنەی پێنجەم:

سەرنج بدە و بزانە کە: چۆن ئەم پادشا (ناوازەیە) دارای "میھرەبانی"یەکی ئەوەندە مەزنە کە لە گەرمەی ئەم ھەموو کار و ڕووداوانەدا ئەو "میھرەبانی"یەی دەردەکەوێت. ئەوەتا فریای ھانابۆبەرانی دەکەوێت و، بەدەم پەنابۆھێنەرانیەوە دەڕوات و، بچووکترین پێداویستیی ئاسایی‏ترین کەسی وڵاتەکەی = بەوپەڕی سۆز و میھرەوە = جێ‌بەجێ دەکات. ئەمەش لە ڕادەیەکی وەھادایە کە تەنھا بۆ فریاگوزاریی زامی قاچی یەک سەر "مەڕ"ی شوانێک مەڵھەم و دەرمان و بەیتاڵی پێویست پەیتا پەیتا ئامادە دەکات.

وەرە = ئەی ھاوڕێ‌کەم! = با پێکەوە بۆ ئەو دوورگەیە بڕۆین کە حەشاماتێکی زۆری تێدا جەم‏ بووە و، گشت کەسانی بەڕێز و پایەداری وڵاتی تێدا کۆبوونەتەوە.. بڕوانە! ئا ئەوە نوێنەرێکی بەڕێزی پادشایە ھاتووە و مەزنترین مەدالیای خەڵات‏کراوی پۆشیوە و، لەناو ئەو خەڵکەدا وتار دەدات و، داوای چەند شتێک لە پادشای بەسۆز و میھرەبانی دەکات و، ئنجا ئەو حەشاماتەش لەو داواکارییانەی‏دا پشتی‏ دەگرن و ھەمان خواست و ویست لە پادشایان دەخوازن.

دەنگ نییە