وتەکان | وتەی ھەشتەم | 54
(51-66)

لەبەر ئەوە، ھیچ بەلامانەوە سەیر نی‏یە کە "دڵ‌"ی ئەم مرۆڤە بناڵێنێت و "ڕۆح"ی ھاوار بکات و "ژیری"شی لە بەرامبەر ئەم بارە ناھەموار و ئازاربەخش و سەرسووڕھێنەرانەی گرفتاریان بووە دەستەوسان بمێنێت.

لەگەڵ‌ ئەمانەش‏دا، دەروونی بەدخوازی ئەم کابرایە، وەک بڵێی ھیچ شتێک ڕووی نەدابێت و ھیچ گیروگرفتێکیش تووشی "دڵ‌" و "گیان" و "ژیری"ی ئەو نەبووبێت، ھەموو ئەوانەی فەرامۆش کرد و پەلاماری میوەی درەختەکەی دا و بە بێ‌ سێ‌‏ودوو کردن دەستی دایە خواردنی ئەو بەروبوومانە، ھەرچەندەش ھەندێکیان ژەھراوی و کوشندە بوون. ئەمەش تەنھا لەبەر ئەوەی کە گوێی خۆی لەتاو ھاوار و ناڵەی "دڵ‌"ی بئاخنێت و، دەنگی داد و فریادی دڵ‌ و گیان و ژیریی نەبیستێت!

بەم جۆرە، ئەم مرۆڤە بەدبەختە بە پێی حەدیپی قودسیی: "أنا عند ظن عبدي بـي" ڕەفتاری لەگەڵ‌ کرا! واتە: بەندەی خۆم چۆنم لـێ‌ تێ‌ بگات، بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ‌ دەکەم.. بەڵێ‌، ئەو مرۆڤە بەدبەخت و کەم فامە، وەک چۆن پێویست بوو، ھەر بەو جۆرە ڕەفتاری لەگەڵ‌ کرا و ھەر بەو جۆرەش مامەڵەی لەگەڵ‌ دەکرێت، لە تۆڵەی ئەوەی کە ھەموو شتێکی بە ‏ئاسایی و بێ‌ ئامانج و بێ‌ مەبەست دەزانی، کە ئەوەش ئەنجامی بێ‌‏ئاگایی و بەدگومانیی خۆی بوو.

دەنگ نییە