وتەکان | وتەی یەكەم | 5
(2-8)

ھەروەھا ھەموو شتێک لەم بوونەوەرەدا کارەکانیان "بە ناوی خوا"وە جێ‏بەجێ‏ دەکەن، تەنانەت بچووکترین تۆوی درەخت، بە "ناوی خوا"وە چەندەھا درەختی گەورە و کۆڵی قورس لەسەر سەریان ھەڵدەگرن..

ھەروەھا ھەر درەختێک کە "ناوی خوا" دەبات، دەستەکانی لە میوەی زۆر و ڕازاوەی گەنجینەی بەزەیی و میھرەبانیی خوای گەورە پڕ دەکات و، بەوپەڕی ئاسایی و ڕێزەوە پێشکەشمانی دەکات..

ھەروەھا ڕەز و باخ و بێستانەکانیش کە "ناوی خوا" دەبەن و پەنا دەبەنە بەر دەستەڵا‏تی بێ‏سنوور و نەبڕاوەی خوای گەورە، ئەوا خواردەمەنیی جۆراوجۆر و بەتام و لەزەتیان تێدا پێ دەگات..

ھەروەھا ئەو ئاژەڵە بەپیت و پڕ سوودانەی وەک: بزن و مەڕ و مانگا و حوشتر، ھەر یەکەیان کە "ناوی خوا" دەبات، گوانی دەبێتە کانی‏یەک و شیری لێ ھەڵ‌دەقوڵێت. بەم چەشنە و بە "ناوی ڕۆزیدەر"ەوە خاوێنترین و باشترین خۆراکمان پێشکەش دەکات کە دەڵێی ئیکسیری ژیانە.

ھەروەھا ڕەگ و بنەچەی ھەر ڕووەک و درەخت و گیایەک بە: "ناو‏ھێنانی خوا" بەردی ڕەق و تەق دەسمێت و بە تاڵە مووە ئاوریشمی‏یەکانی کونی دەکات! بەم جۆرە و "بە ناوی خوای میھرەبان"ەوە ھەموو کارێکی گرنگ و ھەموو شتێکی گرانی لە ڕێ‏دا بۆ ئاسان دەبێت.

دەنگ نییە