وتەکان | وتەی یەكەم | 8
(2-8)

بەڵا‏م ئەگەر پادشایەک بە سەربازێکی‏دا دیاری‏یەکی بۆ کەسێک نارد، ئایا ئەو کەسەی کە دیارییەکەی بۆ ھاتووە چەندە بە بێ‏عەقڵ و بێھۆش و نەفام دادەنرێت گەر لە بریی سوپاسی پادشا، پێڵا‏وی ئەو سەربازە ماچ بکات؟

ئایا ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە شان و باڵی "ھۆکارەکان" دەخوێنن و تەنھا ئەو ھۆکارانەیان خۆش دەوێت، نەک نیعمەت‏دەر و ڕۆزی‏بەخشی ڕاستەقینە، ئایا ئەوانە = بەم کارەیان = بێ‏عەقڵ‌تر نین لەو کابرایە و بە ھەزاران جاریش؟!

دەسا ئەی نەفسەکەم!

ئەگەر ئامادە نییت و ناتەوێ وەک ئەو مرۆڤە بێ‏عەقڵە گێل و گەلحۆیە بیت، ئەوا:

"بە ناوی خوا"وە ببەخشە..

"بە ناوی خوا"وە وەربگرە..

"بە ناوی خوا"وە دەست بە ھەموو کارێک بکە..

"بە ناوی خوا"وە کارەکانت بەجێ بھێنە.

والسلام.

دەنگ نییە