وتەکان | وتەی یەكەم | 7
(2-8)

پرسیار:

کاتێ کە مرۆڤێک بۆ ئێمە دەبێت بە ھۆکاری دەست‏کەوتنی نیعمەتێک، ئێمە لە پاداشتی ئەوەدا ھەمیشە ڕێزی لێ دەگرین. ئەی ئایا خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم ھەموو نیعمەت و ڕۆزی‏یە زۆرانە چیمان لە بەرامبەریانەوە لێ داوا دەکات‏‏؟

وەڵا‏م:

ئەو نیعمەت‏بەخشە ڕاستەقینەیە لە بەرامبەر ئەم ھەموو جۆرە نیعمەت و ڕۆزی‏یە زۆرانەوە، داوای سێ شتمان لێ دەکات:

یەکەم: یاد و ناوی خوا بردن(الذكر).. دووھەم: شوکر و ستایش(الشکر).. سێ‏ھەم: بیرکردنەوە لە گەورەیی ئەو خوایە(الفکر)..

کە لە سەرەتاوە "بسم الله" دەکەین، ئەمە "ذیکر"ە..

کە لە کۆتایی‏دا "الحمد لله" دەکەین، ئەمە "شوکر"ە..

کە لە نێوان "بسم الله" و "الحمد لله"ش‏دا بیر لە دەستەڵا‏ت و موعجیزەی خوای میھرەبان دەکەینەوە لەو نیعمەتانەی کە ھەر یەکەیان موعجیزەیەکی توانستی خوای تاک و بێ وێنەیە و، دیاری‏یەکە لە دیاری‏یەکانی میھرەبانیی فراوانی ئەو خوایە.. کاتێ بیر لەمانە دەکەینەوە، ئەمە "فیکر"ە.

دەنگ نییە