وتەکان | وتەی دووهەم | 12
(9-12)

لەم ڕوانگەیەوە ھاتنە دنیای ئادەمیزاد و زیندەوەران بریتی‏یە لە: ڕەوانەکردنیان بۆ سەربازی و چەک‏وەرگرتن و خزمەت‏گوزاری، چونکە زیندەوەران سەربازی شادمان و دڵخۆشن و، فەرمانبەری ڕێک‏وپێک و شوکرانەبژێری خواوەندن..

ئەو دەنگ و زایەڵا‏نەش کە لە ھەموو گۆشە و کەنارێکی دنیاوە دێنە گوێ، یان ذیکر و تەسبیحی وەرگرتنی ئەرک و فەرمانن، یا شوکر و ستایشی تەواوکردنی ئەو ئەرک و فەرمانانەن کە پێیان سپێرراون، یاخود ئاوازێکە لە شەوق و پەرۆشی کارکردن‏دا بەرز دەبێتەوە.

کەواتە بوونەوەران، لە ڕوانگەی بینینی ئەم مرۆڤە باوەڕدارەوە، بریتین لە: خزمەت‏گوزاری دڵدەرەوە و، فەرمانبەری برادەر و، پەڕاو و پەرتووکی شیرین و خۆشی خاوەنە دڵسوز و بەبەزەیی‏یەکەیان.

بەم جۆرە، زۆر لەم چەشنە ڕاستی‏یە بەرز و شیرین و بەتام و چێژانە لە “ئیمان‏”دا دەردەکەون و دەدرەوشێنەوە.

کەواتە لە ڕاستی‏دا "ئیمان" تۆوی مەعنەویی: "تووبای بەھەشت" لەگەڵ خۆیدا ھەڵدەگرێت و، کوفریش تۆوی مەعنەویی: "زەقوومی دۆزەخ" لە خۆی‏دا دەشارێتەوە.

کەواتە، ئاسایش و سەرفرازی تەنھا لە ئیسلام و ئیمان‏دایە. لەبەر ئەوە، پێویستە ھەمیشە پڕ بەدەم بڵێین:

(الحَمدُ للهِ عَلٰى دينِ الإسلامِ وكَمالِ الإيمان).

دەنگ نییە