وتەکان | وتەی چوارەم | 21
(19-22)

ئەی ئەو کەسەی نوێژ ناکات! ھەروەھا ئەی نەفسی خۆیشم کە حەزت لە نوێژ نی‏یە و پێت ناخۆشە!

مەبەست لەو فەرمانڕەوایە: خوای پەروەردگار و بەدیھێنەرمانە‏‏..

دوو خزمەت‏گوزارەکەش: یەکێکیان ئەو کەسەیە کە ڕێی ئایینی گرتووەتە بەر و‏‏، زۆر بە پەرۆش و تاسەوە نوێژەکانی دەکات‏‏.. مەبەست لەوی تریشیان ئەو مرۆڤە بێ ئاگایانەیە کە وازیان لە نوێژکردن ھێناوە‏‏..

بیست‏وچوار لیرەکەش، بریتی‏یە لەو بیست‏‏و‏چوار سەعاتەی شەو و ڕۆژ کە تەمەنی مرۆڤیان لـێ پێک‏دێت..

باخچە تایبەتی و جوانەکەش بریتی‏یە لە بەھەشتی بەرین‏‏..

مەبەست لە ئیستگاکەش گۆڕی مرۆڤە، کە لێیەوە دەڕوات بۆ جیھانێکی تر‏‏..

گەشت‏ و‏ سەفەرەکەش، ئەو گەشتەیە کە مرۆڤ لە سەرەتای لەدایک‏‏بوونیەوە دەستی پێ‌‏دەکات و بە دەرگای گۆڕدا تێ‌‏دەپەڕێت تا دەگاتە ئەو دنیای ھەمیشەیی و ئنجا لەوێ کۆتایی بە گەشتەکەی دەھێنێ‌.

ڕێڕەوانی ئەم ڕێگایەش بەش ‏بەشن‏، ھەر بەشەی بەپێی پایەی کردەوەکانی خۆی پلەی بۆ دانراوە، ھەندێک لەو خواپەرستانە وەک ھەورەبروسکە ماوەی ھەزار ساڵ بە یەک ڕۆژ دەبڕن‏و، ھەندێکی تریان = وەک خەیاڵ = لە یەک ڕۆژدا ماوەی پەنجا ھەزار ساڵ دەبڕن، وەک قورئانی پیرۆز لە دوو ئایەت‏دا پەنجەی بۆ ئەم ڕاستی‏یە ڕاکێشاوە‏‏1..



 

 


1 لەوانەیە نووسەر ئاماژە بۆ ئەم دوو ئایەتە بکات: (وَاِنَّ يَوْماً عِنْدَ رَبِّكَ كألفِ سَنَةٍ مما تَعُدُّون) (الحج:47) ، (تَعْرُجُ الملائكة والروح اِلَيْهِ في يوم كان مقداره خمسين ألف سنة) (المعارج:4)  (وەرگێڕ)

دەنگ نییە