وتەکان | وتەی پێنجەم | 24
(23-28)

جا ئەگەر پرسیار لەم سەربازە بکرایە و پێی بوترایە: ئایا تۆ خەریکی چییت و بە چییەوە سەرقاڵیت؟ لە وەڵام‏دا دەیوت: (من ھەندێ لە داواکاری و ئەرکەکانی دەوڵەتم بە رەزامەندیی خۆم گرتووەتە ئەستۆ، بێ‏ ئەوەی لە بەرامبەری ئەم کارەمەوە چاوەروانیی ھیچ پاداشتێک بکەم).. ھەرگیز نەیدەوت: بۆ دابین‏کردنی ژیان و خەرجیی خۆم تێ‏دەکۆشم..

بەڵا‏م گەر ھەمان پرسیار ئاراستەی ئەو نەزانە سک پەروەرە ‏بکرایە کە گوێی بە جەنگ و مەشق و فێربوون نەدەدا، ‏لە وەڵا‏م‏دا دەیوت: (ئەوە ئەرکی دەوڵەتە و ھیچ پەیوەندی‏یەکی بە منەوە نی‏یە). بەم چەشنە، ھەردەم لە ھەوڵی خواردن و خەرجی‏دا بوو، دەچوو تیپەکەی خۆی بەجێ دەھێشت و لە ناو بازارەکان‏دا سەرگەرمی مامەڵە و کرین و فرۆشتن دەبوو.

برادەرە بەگور و مەشق پێ‏کراوەکەی پێیوت:

(برادەر! ئەو ئەرک و فەرمانبەری‏یە سەرەکی‏یەی کە تۆی لێرەدا بۆ ھێنراویت تەنھا جیھاد و مەشق‏کردنە. بۆ دابین‏کردنی پێداویستی‏یەکانی تریشت، پشت بەو پادشایە ببەستە کە تۆ لە سوپاکەیدایت، دڵنیابە کە نایەڵێت بە برسێتی بمێنیتەوە. چونکە بەخێوکردنی تۆ و ئامادەکردنی پێداویستی‏یەکانت ئەرک و فەرمانبەریی ئەوە. پاشان بیشزانە کە تۆ تاقە کەسێکی تەنھا و ھەژاریت و لە ھەموو جێگایەک‏دا خۆتت پێ بەخێو ناکرێت. ئەوەش لە یادی خۆت مەبەرەوە کە ئێستا ئێمە لە جیھاد و جەنگێکی جیھانیی گەورەدا دەژیین، ئەگەر لەسەر یاخیبوون بەردەوام بیت، ئەوا زۆر نزیکە پادشا لە تۆڵەی ئەم یاخیبوونەت‏دا سزایەکی سەخت و گەورەت بدات لەو سزایانەی کە بەسەر ئەوکەسانەدا دەدرێت لە کاتی تێکھەڵرژان و ھێرشی جەنگ‏دا ھەڵدێن و رادەکەن!

دەنگ نییە