وتەکان | وتەی پێنجەم | 26
(23-28)

مەبەست لەو مەشق و داخوازییانەش: داخوازی‏یەکانی خواوەندە کە لە پێش ھەموویانەوە نوێژ و پەرستشە.. ئەو جەنگەش بریتی‏یە لە: ئەرکی جیھاد لە دژی نەفس و شەیتان و ئارەزووبازی و گوناھـ و رەوشتە نزمەکان و شەیتانەکانی "جیننی" و "ئینس" بۆ دەربازکردنی "دڵ" و "گیان"ی مرۆڤ لە فەوتان و لەناوچوونی ھەمیشەیی.. ئەو دوو فەرمانبەری‏یەش، یەکەمیان بریتی‏یە لە: گوزەران و بەرێخستنی ئەم ژیانەی دنیا کە خوا بەخشیویەتی بە مرۆڤ، دووھەمیشیان بریتی‏یە لە: پەرستش و نزا و پارانەوە لە دەرگانەی بەخشندەی ژیان‏دا و دڵا‏رامی و پشت‏بەستن بەو خواوەندە.

بەڵێ، ئەو کەسەی ژیانی بەخشیوە و، بە درەوشاوەترین موعجیزەی خۆی بنیاتی ناوە و رازاندوویەتیەوە، ھەر ئەو خواوەندە بەخشندەیە خۆیشی درێژە بە رۆزی‏دان و پەروەردەکردن و ژیانیش دەدات. گەر ئەو نەبێ دەبێ کێ بێت بتوانێت ئەم کارانەی لە ئەستۆدا بێت و ژیان ببەخشێت و درێژەی پێ بدات؟

ئەگەر بەڵگەیشت لەسەر ئەم راستی‏یە دەوێت، ئەوا سەرنج بدە کە:

بە چاوی خۆمان دەبینین لاوازترین و گێلترین زیندەوەر (وەک ماسی و کرمی میوەکان) باشترین رۆزییان دەدرێتێ، ھەروەھا لاوازترین و بچووکترین دروستکراویش (وەک بێچووەکان و ساوایان) پاکترین و پوختەترین رۆزییان پێ دەبەخشرێت!

دەنگ نییە