وتەکان | وتەی پێنجەم | 28
(23-28)

کەواتە تۆش ئەی نەفسەکەم!

ئەگەر ئاواتی ھەرە گەورەت ژیانی دنیا بێت و ھەموو کردار و کۆششێکت بۆ ژیانی ئەم دنیایە تەرخان کردبێت، ئەوا گومان لەوەدا نییە کە لە حوکمی لاوازترین و بچووکترین چۆلەکەدا دەبیت. بەڵا‏م گەر ئاواتی ھەرە گەورەت ژیانی ئەودنیا بێت و، ژیانی ئەم دنیاشت کردبێت بە کێڵگە و مەزرایەک بۆ ئەو کردەوە باشانەی کە لە پاشەرۆژدا بەروبووم دەبەخشن، ئەوا ھەر لەم دنیایەدا دەبیت بە سەرکردەیەکی گەورەی گشت گیانەوەران و بەندەیەکی نازداری خوای گەورە و میوانێکی ئازیزی پەروەردگار لەم میوانخانەیەی دنیادا.

بەم چەشنە دەرکەوت کە: تەنھا دوو رێگات لە بەردەمدایە، ھەرکامیانت دەوێت دەتوانیت ھەڵیبژێریت.

بەڵا‏م لە پێش‏دا داوای رێنمایی و سەرکەوتن و یاریدەدان تەنھا لە خوای بەخشندەی میھرەبان بکە!

دەنگ نییە