وتەکان | وتەی ھەوتەم | 49
(40-50)

مادەم وایە ئەی نەفسی تەمبەڵم!

ئەوا باش بزانە کە گومان لەوەدا نی‏یە بەجێ‌ھێنانی پێنج فەرزەی نوێژ و خۆپاراستن لە حەوت گوناھە گەورەکان، تابڵێی کەم و ئاسان و ئیسراحەت‏بەخشن لە چاو پێویستیی مرۆڤ‏دا پێیان و لە چاو سوود و بەروبووم و ئاکامەکانیشیان.

جا ئەگەر ژیریت نەشێوابێت و سەریشت لـێ‌‏ تێک‏نەچووبێت، ئەوا زۆر بە باشی لەمە تێ‌دەگەیت و حاڵی دەبیت.

کەواتە، ئەو کەسانەی کە بۆ فیسق و گوناھـ و خراپەکاری و بۆ لای شەیتانی پیسی فێڵباز بانگت دەکەن، پێیان بڵێ‌:

ئەگەر دەتوانن مردن لەناوبەرن و بیکوژن.. یان ئەگەر شتێکتان لە لایە کە بتوانن بەھۆیەوە لەناوچوون و فەوتان لە جیھان‏دا ھەڵبگرن.. ئەگەر دەرمانێکتان لە لا دەست‏ دەکەوێت کە بتوانن "بێ‌‏دەستەڵا‏تی" و "ھەژاری"ی مرۆڤی پێ‌ لەناو بەرن و، دەرگاکانی گۆڕستانیشی = بۆ ھەتا ھەتایی = پێ‌‏ دابخەن.. 

گەر ئەم شتانەتان لەلا ھەیە، فەرموون دەریان بخەن و پیشانمانی بدەن. دەنا بێ‌دەنگ بن و دەمتان دابخەن! چونکە ئەوەتا سەرجەمی بوونەوەران لەم مزگەوتە مەزنەی گەردوون‏دا ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دەخوێننەوە.. دەبا ئێمەش گوێ‌یان لـێ‌ ڕابگرین و، دڵمان بە نووری ئەو قورئانە پیرۆزە ڕووناک بکەینەوە و، زمانیشمان بە یاد و خوێندنەوەی ئایەتەکانی پاراو بکەین.

بەڵێ‌، فەرمایشت ھەر فەرمایشتی ئەو قورئانەیە. چونکە لە لایەن "حەق"ەوە ھاتووە و، "حەق" گۆیە و، "حەق" دەردەخات و، بەڵگەکانی "نووری حیکمەت" بڵا‏و دەکاتەوە.

دەنگ نییە