وتەکان | وتەی ھەوتەم | 48
(40-50)

ھەر لەم ڕوانگەیشەوەیە کە مرۆڤە کامڵەکانی ئەھلی ئیمان بە شانازی‏یەوە باسی ھەژاریی خۆیان لە بەردەم خواوەنددا دەگێڕنەوە و لێی دەدوێن. بە باشی ئاگاداری ئەم خاڵە بە‏ و، بە پێچەوانەوە لێی تێ‌ نەگەیت! چونکە مەبەستمان ھەست‏کردنە بە "ھەژاری" و پیشاندانیەتی لە بەردەم خواوەندی گەورەدا و پاڕانەوەی ھەمیشەیی و بێ‌‏ وچانە تەنھا لە دەرگانەی ئەودا. دەنا ھەرگیز مەبەست ئەوە نی‏یە کە مرۆڤ ھەژاریی خۆی لە بەردەم خەڵکی‏دا دەربخات و لێیان بپاڕێتەوە!

ئەو بلیت و ئەمرە ئیداری‏یەش: نوێژ و، فەرزەکان و، خۆپاراستنە لە گوناھە گەورەکان.

جا ئایا وایە؟(پرسیار لە خۆی دەکات‏).

بەڵـێ‌ وایە.. چونکە ھەموو پسپۆڕانی ئەم بوارە و ئەھلی موشاھەدە و بینین (لە ئەولیا‏‏و صددیق و زانایان) ھەروەھا ئەھلی زەوق و کەشف (لە ئەولیا و پیاوچاکان) ھەموویان یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە:

ڕووناکی و توێشووی ئەو گەشتە دوورە تەنھا لەوەدایە مرۆڤ گوێ‌‏ڕایەڵی فەرمانەکانی قورئانی پیرۆز بێت و دوورەپەرێزی لەو شتانە بکات کە قورئانی پیرۆز داوای کردووە توخنیان نەکەوین. دەنا نە زانست و، نە فەلسەفە و، نە حیکمەت و، نە کارامەیی و لێھاتوویی، ھیچ کامیان لەم گەشتە دوور و درێژەدا ھیچ بایەخێکیان نی‏یە، بەڵکو تێکڕا تا چەند ھەنگاوێک بڕ دەکەن و پاشان لەکار دەکەون و، ھەتا دەرگای "گۆڕ" دێن و ڕووناکی بە مرۆڤ دەبەخشن و ئیتر لەوێ‌ دەکوژێنەوە!

دەنگ نییە