وتەکان | وتەی ھەشتەم | 66
(51-66)

لە ھەموو ئەمانەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە:

ھەرکەسێک ژیانی دنیای فانی بکات بە ئامانج و مەبەستی خۆی، ئەوا ھەر ئەم ژیانەی (لە ڕاستی و ناوەرۆک‏دا) بۆ دەبێت بە دۆزەخێکی دڵ‌سووتێنەر، با لە ڕواڵەتیش‏دا لە ڕابواردن و ناز و نیعمەت‏دا بێت.. بەڵا‏م ئەو کەسەی ڕوو بکاتە ژیانی ھەمیشەیی و نەبڕاوەی ئەو دنیا و بە ڕاستی و دڵسۆزی تێ‌‏بکۆشێت و ھەوڵی بۆ بدات و بۆی لـێ‌ ببڕێت، ئەوا کامەرانی و بەختیاریی ھەردوو لای دەستگیر دەبێت و شایانی ھەردووکیان دەبێت، با ئەم دنیایەشی لە ڕواڵەت‏دا تەسک و خراپ و ناخۆش بێت، بەڵا‏م ئەم بەلایەوە خۆش و شیرین دەبێت و لەبەر چاوی‏دا دەبێت بە ھۆڵی چاوەڕوانیی بەھەشتی بەرین. لەبەر ئەوە، ئارام دەگرێت و ھەمیشە لە شوکرانەبژێری و سوپاسی پەروەردگاری خۆی‏دا دەبێت.

اللهم اجعلنا من أهل السعادة والسلامة والقرآن والإيمان. آمين.

اللهم صل وسلم على سـيدنا محمد وعلى آله وصحبه، بعدد جميع الحروفات المتشكلة في جميع الكلمات المتمثلة بإذن الرحمن في مرايا تموجات الهواء عند قراءة كل كلمة من القرآن من كل قارئ من أول النـزول الى آخر الزمان.

وارحمنا و والدينا وارحم المؤمنين والمؤمنات بعددها، برحمتك يا أرحم الراحمين.

آمين والحمد لله رب العالمين.

دەنگ نییە