وتەکان | وتەی ھەشتەم | 63
(51-66)

ئەو بیابانەش: ئەم دنیا و سەرزەوی‏یەی خۆمانە کە تیایدا دەژیین..

ئەو شێرەش: مردن و ئەجەلی مرۆڤە..

ئەو بیرەش: لەش و جەستەی ئادەمیزاد و سەردەم و کاتی ژیانیەتی، قووڵی‏یە شەست گەزی‏یەکەی بیرەکەش: ئاماژەیە بۆ تێکڕای تەمەن کە شەست ساڵە..

ئەو درەختەش: ماوەی تەمەن و ماددەی ژیانی ئادەمیزادە..

ئەو دوو گیانلەبەرە ڕەش و سپییەش: شەو و ڕۆژن لە تەمەنی مرۆڤ‏دا..

مەبەست لە دەمی ھەژدیھاکەش: دەمی "گۆڕ"ە کە دەرگایەکە لە ڕووی بەرزەخ و ژیانی ئاخیرەت‏دا دەکرێتەوە، ئەوەندە ھەیە کە ئەو دەمە بۆ مرۆڤی ئیماندار دەرگایەکە پیای‏دا تێپەڕ دەبێت، کاتێ‌ لە بەندیخانەی دنیاوە بەرەو باخچە و بێستانەکانی بەھەشتی بەرین دەڕوات و ھەنگاو دەنێت..

ئەو مێرووە زیان‏بەخشانەش: گیروگرفت و بەڵا‏کانی ژیانی دنیان. ئەوەندە ھەیە بۆ مرۆڤی ئیماندار ھۆکارێکی شیرینی بێدارکردنەوەی خواوەندن و، ئاوڕدانەوەی پەروەردگارن لە بەندەکانی خۆی‏، تاکو ھەرگیز "بێ‌‏ ئاگایی" بە سەریان‏دا زاڵ‌ نەبێت..

دەنگ نییە