وتەکان | وتەی ھەشتەم | 61
(51-66)

بەڵا‏م ئەم مرۆڤە شادمانە، بە چاوی خۆی "ڕاستی" دەبینێت. خۆ "ڕاستی"یش لە خۆی‏دا شتێکی تابڵـێی دڵگیر و جوانە، ئنجا لەگەڵ‌ دۆزینەوە و ھەست‏پێکردنی "ڕاستی"ش‏دا ڕێزی کەماڵ‌ و جوانیی خاوەنی "ڕاستی" دەگرێت و، بەم پێ‌‏یە شایانی میھرەبانی و بەخشندەیی ئەو دەبێت.

کەواتە ئەی نەفسەکەم و ئەی ھاوڕێم لەم گەشتە ئەندێشەیی‏یەدا!

تۆش لەم نموونەیەوە، یەکێک لە نھێنی‏یەکانی ئایەتی:(ما اَصابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ الله وما اَصابكَ من سيئةٍ فَمِن نفسِك)(النساء:79)تێ‌بگە و بیزانە و ھەستی پێ‌ بکە. بەو واتایەی کە بزانە: شتی فانی لەخۆتەوەیە و شتە باش و سوودبەخشەکانیش لە خوای گەورەوەیە!

ئەگەر ئەم جیاوازییانە و ھاوچەشنی ئەمانە بەراورد بکەیت و لێکیان بدەیتەوە، ئەوا بۆت ڕوون دەبێتەوە کە ئەو نەفسەی فەرماندەری خراپکاری‏یە(النفس الأمارە بالسوء) دۆزەخێـکی مـەعنەویی بۆ یەکـەمیـان ئامادە کـردووە.. بەڵا‏م ئەوی تریان = لەبەر پاکیی خۆی‏ و، جوانیی نیاز و ڕەوشت و، بەرزیی بیرکردنەوەکانی = لێشاوی بەرەکەت و چاکەی زۆر و بەختیاریی بەسەردا دەڕژێت و ڕەفتاری بەرز و پرشنگداری پێ‌ دەبەخشرێت.

دەنگ نییە