وتەکان | وتەی ھەشتەم | 62
(51-66)

کەواتە ئەی نەفسەکەم!

ئەی ئەو کەسەی کە لەگەڵ‌ من‏دا گوێی لەم چیرۆکە ڕاگرتووە!

ئەگەر ناتەوێت وەک ئەو برا نەگبەتەیان بیت و، حەزت لەوەیە وەک برا بەختەوەرەکەیان وابیت، ئەوا گوێ‌ بۆ قورئانی پیرۆز ڕابگرە و، مل بۆ حوکم و فەرمانەکانی کەچ بکە و، دەستی پێوە بگرە و، بەپێی فەرمانەکانی کاروبارەکانت ئەنجام بدە.

خۆ ئەگەر بە تەواوی ڕاستی‏یەکانی ئەم چیرۆکەت وەرگرتبێت، ئەوا دەتوانیت ھەموو ڕاستی‏یەکی ئایینی و مرۆڤایەتی و ئیمانیی لەسەر دەستنیشان و بەراورد بکەیت. وا من شتە بنەڕەت و سەرەکی‏یەکانت پێ‌ دەڵێم، تۆیش لە لایەنی خۆتەوە خاڵە وردەکانی دەربھێنە و بیان‏دۆزەرەوە:

بزانە کە:

ئەو دوو برایە، یەکێکیان: "ڕۆح"ی ئیماندار و "دڵ‌"ی پیاوچاکە.. ئەوی تریان: "ڕۆح"ی کافر و "دڵ‌"ی مرۆڤی فاسقە..

ڕێگای لای ڕاستیان: ڕێبازی قورئان و شاڕێگای ئیمانە.. ڕێگای لای چەپیش: ڕێبازی کوفر و یاخیبوونە..

ئەو باخ و بێستانەی سەر ڕێگاکەش: ئەم ژیانە کۆمەڵا‏یەتی و کاتی‏یەی کۆمەڵی مرۆڤایەتی و شارستانێتیی ئادەمیزادە، کە لە یەک کات‏دا باش و خراپ، خێر و شەڕ، پاک و پیسی تێدایە..

مرۆڤی ژیر لە جێگایەکی وادا بەپێی دەستووری: "خُذ ما صَفا، دَعْ ما کَدَر" ڕەفتار دەکات و، ھەر شتێک ساغی و سەلامەتیی دڵ‌ و دڵنیایی ویژدانی تێدا بێت، لەگەڵ‌ ئەوەدا دەبێت..

دەنگ نییە