وتەکان | وتەی نۆھەم | 82
(67-83)

پاشان ئەم بوونەوەرانە ھەر خۆیان یان لە وێنەی خۆیان‏دا تەنھا بە ئاگادارکردنەوەیەک، کە فەرمانی‏‏: (كُنْ فَيَكون)ە، سەرجەم زیندوو دەکرێنەوە و، ئەوانیش بەوپەڕی ھێمنی‏یەوە سەر دەردەھێنن و فەرمانی خواوەندی ڕاستەقینەیان جێ‌بەجێ‌ دەکەن.

ھەروەھا ئەم مرۆڤە لاوازەش = وەک ئەو بوونەوەرانە = بە وتنی "ألله أکبر" سـوژدە دەباتە بەردەم بارەگای خوای "ڕەحـمان"ی خاوەن کەماڵ‌ و "ڕەحیم"ی خاوەن جەماڵ‌ و، بە خۆشەویستی‏یەکی پڕ ڕێز و خۆنەویستی‏یەکی "بەقا"بەخش و مل‏کەچکردنێکی سەربەرزی‏دەر دەڵێت: "ألله أکبر"!

گومانی تێدا نی‏یە کە تێ‌‏گەیشتیت لەوەی نوێژی عیشا بەرزبوونەوە و سەرکەوتنێکی وەک‏‏: "میعراج"ە!

جا بڕوانە کە چەندە فەرمانبەری‏یەکی جوان و، ئەرکێکی شیرین و، خزمەت‏گوزاری‏یەکی بەرز و، بەندایەتی‏یەکی بەتام و سەربەرزکەر و، ڕاستی‏یەکی ڕەسەنی شیاوە.

واتە ھەریەکە لەم پێنج کاتانەی نوێژ، پەنجە بۆ ئاڵ‌ و گۆڕێکی گرنگ درێژ‏ دەکات کە لە "زەمان"دا ڕوو دەدات و، نیشانەی بەڕێ‌‏کردنی کارە مەزنە خوایی‏یەکان و نیعمەت‏بەخشینە ھەمەکی‏یەکانیەتی.

بەم پێ‌‏یە بۆمان دەرکەوت کە: دیاری‏کردنی ئەم کاتانەی نوێژ = کە قەرزی فیترەتە بە ئەستۆمانەوە = لەوپەڕی حیکمەتدایە.

دەنگ نییە