وتەکان | وتەی نۆھەم | 80
(67-83)

ئیتر ئەو دنیایەی کە ئەمی لە یاد کردووە ئەمیش لە یادی دەکات و، فرمێسکەکانی دڵ‌ و خەفەتەکانی دەروونی خۆی لە بەردەم ئەو میھرەبانی‏یە نەبڕاوەیەدا ھەڵ‌دەڕێژێت.

جا بۆ ئەوەی دواھەمین فەرمانبەریی بەندایەتی (واتە نوێژی عیشا) بەجێ‌بھێنێت، پێش ئەوەی بڕواتە ناو شتێکەوە کە ئەنجامی نادیارە و نازانێت پاش ئەو نوستنەی کە لە مردن دەچێت، چیی بەسەر دێت..

ھەروەھا بۆ ئەوەی دەفتەری کردەوەی ڕۆژانەی بە "حُسْنُ الخاتمە" کۆتایی پێ‌ بھێنێت..

لەبەر ھەموو ئەمانە، لەم کاتەدا نوێژی عیشا بەجێ‌‏ دەھێنێت و شەرەفمەند دەبێت بە ڕاوەستانی لە بەردەم خۆشەویست و پەرستراوی ڕاستەقینە و ئەبەدی‏دا، لە بریی پەرستنی ھەر خۆشەویستێکی تر..

ھەروەھا لە بەردەم خواوەندی کەریمی خاوەن دەسەڵا‏ت‏دا ڕادەوەستێت، لە بریی ڕاوەستانی لە دەرگانەی ئەو بێ‌دەستەڵا‏تانەی کە خۆیشیان دەستیان کورتە و ھەمیشە دەست پان دەکەنەوە..

ھەروەھا بۆ ئەوەی بە ڕاوەستانی لە دەرگانەی خواوەندی پارێزەری میھرەبان‏دا، پلەی ئیمانەکەی بەرز ببێتەوە و لە شەڕی ئەو شتە سامناکانە دەرباز ببێت کە لێیان دەترسێت. بە تایبەتی کە سەرەتای نوێژەکەی بە "فاتحە" دادەمەزرێنێت! واتە لە سەرەتاوە مەدح و ستایشی پەروەردگاری جیھانیان و کەریمی کارسازی میھرەبان دەکات. ئەو خوایەی کە خاوەنی کەماڵێکی بێ‌سنوور و دەوڵەمەندی‏یەکی نەبڕاوەیە‏‏. ئیتر چ کارێکی بەسەر مەدح و ستایشی ئەو بەدیھاتووانەوە ھەیە کە ھیچ سوودێکیان نی‏یە و شایانی ستایش نین، تەنانەت لاواز و ھەژاریشن؟

دەنگ نییە