وتەکان | وتەی نۆھەم | 81
(67-83)

ھەروەھا لە بریی ھەڵگرتنی "منەت"، بۆ پلەی "میوانی نازداری ئەم بوونەوەرە" و "فەرمانبەری ناسراو" بەرز دەبێتەوە، ھەرچەندیش بچووک و نادیار بێت، تەنانەت وەک "نەبوو" وابێت لەچاو گەورەیی بوونەوەردا. ئەمەیش بە بەرزبوونەوە و گەیشتنە پلەی وت‏‏و‏وێژی: (إيّاكَ نَعْبُدُ) واتە بە نیسبەت‏پەیداکردنی لەگەڵ‌ خاوەنی ڕۆژی قیامەت (مالِكِ يَوْمِ الدِّين) و پادشای ئەزە‏ل و ئەبەد‏‏‏دا. کەواتە بە وتنی: (إيّاكَ نَعْبُدُ وإيّاكَ نستعين) پەرستش و داواکاریی یارمەتی‏‏دانی کۆمەڵگای گەورەی ھەموو بوونەوەران پێشکەش دەکات و، پاشان بە ناوی ھەموانەوە و بە وتنی: (إهْدِنا الصِّراطَ الْمُسْـتَقيم) داوای ھیدایەتی ڕێی ڕاست دەکات، کە شاڕێگایەکی نوورانی‏یە و مرۆڤ دەگەیەنێتە ئەو بەختەوەری‏یە ھەمیشەیی‏یەی کە دوای تێپەڕکردنی تاریکایی‏یەکانی دواڕۆژ پێی دەگات.

پاشان بیر لە گەورەیی خوا دەکاتەوە و سەرنج لەو خۆر(شمس)ە شارراوانە دەدات کە وەک ڕووەک و ئاژەڵە نوستووەکان و، ئەم ئەستێرە بێدار و دیارانەن و ھەریەکەیان سەربازێکی گوێ‌‏ڕایەڵی فەرمانی خوای ‏گەورەن و، چرایەکی ڕووناکی‏بەخشی ئەم میوانخانەیە و، خزمەت‏گوزارێکی ئەون.. ئیتر کە سەرنج دەدات و ئەمە دەبینێت، یەکسەر بە "ألله أکبر" کردنەوە دەڕواتە ناو "ڕکووع"ەوە.

پاشان لە سوژدەی مەزنی ھەموو بوونەوەران ڕادەمێنێت، چونکە دەبینێت ھەموو جۆرەکانی بوونەوەران ‏= لە ھەموو ساڵ‌ و سەردەمێک‏دا = وەکو بوونەوەرە خەولـێ‌‏کەوتووەکانی ئەم شەوەن، تەنانەت زەوی خۆیشی و بگرە سەرتاسەری جیھانیش وەک سوپایەکی ڕێک‏‏و‏پیک و سەربازێکی گوێ‌‏ڕایەڵ‌ وایە، ھەر کە فەرمانبەرێتیی دنیای بە فەرمانی: (كُنْ فَيَكون) تەواو دەبێت و بەرەو جیھانی شـارراوەی "غەیب" دەنێررێتەوە، یەکسەر بەوپەڕی ڕێک‏‏وپێکی و بە "ألله أکبر" کردنەوە سوژدە دەباتە سەر بەرماڵی ‏ئاوابوون!

دەنگ نییە